وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای هاوكاری زیاتر له ئه‌وروپا ده‌كات
kurdistani 09:54 AM - 2014-08-31بڕیاره وه‌فده‌كه به هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی وڵاتی چیك و سلۆڤاكیا بكه‌ن
وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ كۆبوونه‌وه‌و به ده‌ستهێنانی كۆمه‌ك و پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر رۆشنایی پلانێكی هه‌مه‌لایانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وبه‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و به‌رپرسانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان لهدواپهرهسهندنهكانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، له سه‌ر بانگێشتی ره‌سمی چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی، وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له (فه‌ریق شیروان عه‌بدول ره‌حمان عه‌لی ، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، عهمیدروكن هه‌ژار) له‌وڵاتی فینلاندان .
شیاوی باسه جگه له‌كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و پارله‌مانی وڵاتی فینلانهدا، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وئه‌ندام وته‌بێژی ره‌سمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم، سیمنیارێك له‌سه‌ر تیرۆر و مه‌ترسیه‌كانی داعش له‌سه‌ر كوردستان و عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌گشتی پێشكه‌ش ده‌كات و تیایدا باس له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕو پێكدادان له نێوان پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستان هه‌یه ده‌خاته‌ڕوو .
له و سه‌ردانه ره‌سمییه‌ی وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه په‌یامی هه‌رێمی كوردستان به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌یه‌نرێت كه برییتهله ناردنی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وهێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم، بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆرستان.
ئامانجی گشتی ئه‌م سه‌ردانه ئاگاداركردنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپیه له هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش كه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ئه‌منی ناوچه‌كه و جیهان بۆیه پێویسته له‌ڕووی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیه‌وه یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم بدرێت، جگه له‌وه‌ش داوا، له وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كرێت به هانای خوشك و برا ئێزیدی و مه‌سیحی و كاكه‌ییه‌كان و هه‌موو پێكهاته ئه‌تنیكی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه به هۆی په‌لاماری گروپه تیرۆریسته‌كان توشی كاره‌ساتی مرویی بوون .
بڕیاره وه‌فده‌كه به ره‌سمی و به هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی وڵاتی چیك و سلۆڤاكیا و چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی دیكه بكه‌ن، بۆ پشتیوانی و یارمه‌تی وه‌رگرتنی ئه وڵاتانه و پڕ چه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم له رووی سه‌ربازی و لۆجستیكیهوه .
بۆ زیاتر زانین له‌باره‌ی ئه‌م به‌رنامه‌و پلانه هه‌مه لایه‌نه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم وه وزاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی په‌لاماری تیرۆریستان بۆ سه‌ر عیراق به‌گشتی كوردستان به تایبه‌تی پرۆسه‌ی روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه به‌گشتی بۆ گشت كونسوڵگه‌ری وڵاتانی جیهان له كوردستان و نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستیپێكرد، كه بووه مایه‌ی دابینكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پشتیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره بۆ كوردستان بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان.
PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10