كۆسره‌ت ره‌سوڵ: پێشمه‌رگه له جیاتی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگێت
kurdistani 08:43 PM - 2014-08-30ئاسۆی ڕۆژێكی نوێی پڕ به‌خته‌وه‌ری له‌م وڵاته‌دا هه‌ڵدێت
ئه‌مڕۆ 30-8-2014 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی بارودۆخی میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش، سه‌ردانی شاری خانه‌قینی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كاندا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی میحوه‌ری جه‌له‌ولای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌بوون.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست خۆشی له سه‌رجه‌م فه‌رمانده و به‌رپرسه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره‌دا كرد‌و به‌ڵێنی هاوكاری وپشتیوانی زیاتری پێدان .
پاشان كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ره‌و میحوه‌ری حسینیه‌ی نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێكه‌وت و له نزیكه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه .
له وته‌یه‌كیدا بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: من له هه‌موو سه‌رده‌م و بارودۆخێكدا شانازیم به ئێوه‌وه كردوه‌و به‌رده‌وام خۆم به یه‌كێك له ئێوه زانیوه، ئه‌و گیانفیدایی و قاره‌مانه‌تیه‌ی ئێوه لوتكه‌ی له خۆبورده‌یی و به‌خشنده‌یی مرۆڤی كورده بۆ خۆبه‌ختكردن له پێناو خاكه‌كه‌یدا، ئه‌م شه‌ڕه‌ی روبه‌ڕوومان بۆته‌وه ته‌نها شه‌ڕی نیشتمان نیه به‌ڵكو جه‌نگه دژی دواكه‌وتوییی فیكری و جه‌نگه دژی به‌تاڵانبردنی خاك و نیشتمان و شه‌ره‌ف و ناموسی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، ئێوه له جیاتی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگن، له جیاتی ئازادیخوازان و نوێخوازان و ئاشتی خوازانی جیهان ده‌جه‌نگن.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ جه‌ختیكرده‌وه: به‌ڕاستی ئێوه پێشڕه‌و و پێشه‌وای جه‌نگی دژه‌تیرۆری جیهانین، هه‌ر بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئێمه له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌رده‌كه‌وین، وابه‌ره‌ی جه‌نگی دژه‌تیرۆر فراوانتر و كاریگه‌رتر ده‌بێت و ئاسۆی ڕۆژێكی نوێی پڕ به‌خته‌وه‌ری له‌م وڵاته‌دا هه‌ڵدێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: من وه‌كو جاری جاران له‌گه‌ڵ ئێوه و وه‌ك ئێوه پێشمه‌رگه‌م و ئاماده‌م تادوا هه‌ناسه له‌گه‌ڵتاندا به‌رامبه‌ر تیرۆریستان بجه‌نگم و به‌ته‌واوی توانامه‌وه هاوكار و پیشت و په‌نای ئێوه‌ی قاره‌مانم.
پاشان د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌وته‌یه‌كیدا بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وتی: خۆڕاگری و به‌رگری كردنی ئێوه له خاكی كوردستان جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزییه بۆ ئێمه و هه‌موو گه‌لی كورد، قاره‌مانێتی ئێوه له هه‌موو كوردستان ده‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه جێگای ڕێز و ده‌ست خۆشییه من سه‌ربه‌رزم به‌یه‌ك به‌یه‌كتان.
لای خۆیانه‌وه پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌كانی كوردستانیش به‌بینینی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی فه‌رمانده‌ی رۆژه سه‌خت و شه‌ڕه‌سه‌خته‌كان وره‌ی پۆڵاینیان به‌رزتر بۆوه و به‌ڵێنیان به‌سه‌رۆكی هه‌رێمدا تاكو دوا دڵۆپی خوێنیان پارێزگاری له خاك و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24