riklam

سلێمانی.. مژده‌یه‌ك بۆ جوتیاران

kurdistani 05:46 PM - 2014-08-28
ڕۆژانه‌ 100-150 چه‌ك ده‌درێته‌ جوتیاران

ڕۆژانه‌ 100-150 چه‌ك ده‌درێته‌ جوتیاران

ئه‌مڕۆ 28-8-2014 له‌ بانكی بابانی شاری سلێمانی ده‌ست كرا به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی شاری سلێمانی، كه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵه‌وه‌ ده‌كڕدرێت.

سدیق عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بابان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا بڕه‌ پاره‌ی سه‌رجه‌م جوتیاران دابینكراوه‌ و ڕۆژانه‌ 100-150 چه‌ك ده‌گاته‌ ده‌ستیان و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی پرۆسه‌ی پێدانی پاره‌ی جوتیاران.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشودا جیاوازی هه‌بوو، به‌هۆی  دواكه‌وتنی پاره‌ی ئه‌و گه‌نمه‌وه‌، كه‌ جوتیارانی نیگه‌ران كردبوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا چاره‌سه‌ر كراوه‌و جوتیاران ده‌توانن له‌ رێگه‌ی بانكی بابانی شاری سلێمانیه‌وه‌ پاره‌كانیان وه‌ربگرن.

پێشتریش رامان عوسمان سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندبوو كه‌ بڕی 12 ملیار و 200 ملیۆن دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران گه‌یشتۆته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم و له‌ ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌.

PUKmedia عوسمان ئه‌بوبه‌كر




 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket