میدیای كوردی یان كه‌ڕه‌نای داعش
kurdistani 03:43 PM - 2014-08-28میدیای كوردی
میدیای كوردی یان كه‌ڕه‌نای داعش
به‌شی یه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌ی زانیاری
كه‌وتنی موسڵ و ئه‌و وێنه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی راكردنی سووپای عێراقی پیشانده‌داین، ئه‌مڕۆ كاریگه‌رییه‌كانیان له نه‌ستی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌دا به باری نه‌رێنییدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه. پیشه‌یی بوون و بێلایه‌نی، ئیتیك و پابه‌ندبوون له میدیا، سانسۆری خودی و به‌رپرسیارێتی میدیا، چه‌مك گه‌لێكن له حاڵه‌تی شه‌ڕدا له هه‌ر كاتێكی دیكه زیاتر قسه هه‌ڵده‌گرن.
به سه‌رنجدان له رووماڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی بۆ شه‌ڕی داعش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ده‌كرێت له توێی چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه‌گه‌لێكی نه‌رێنی و كه‌موكورتی و هه‌ژاری و ده‌ستكورتی میدیاكارانی كورد له گه‌نجینه‌ی كایه‌ی زانست و پیشه‌ی رۆژنامه‌وان بخه‌ینه به‌رچاو:
یه‌كه‌م: گرفتی سه‌رچاوه‌ی زانیاری:
ئه‌گه‌ر سه‌یری رووماڵی شه‌ڕی داعش بكه‌ین، ده‌بینین میدیای كوردی له گێژاوی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زانیارییدایه. به به‌ڵگه‌ی:
1.زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی میدیا پشتیان پێده‌به‌ستێت، به‌رپرسانی ئاست مامناوه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌و به‌رپرسانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌كادیمیای سه‌ربازیان ته‌واو نه‌كردووه و هه‌ندێكیشیان ئه‌سڵه‌ن خوێنده‌وارییان نییه، هیچ له باره‌ی چه‌مكه میدیاییه‌كان و سیحری وشه و شه‌ڕی ده‌روونی نازانن، كاتێك لێدوان به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه بۆ میدیا ده‌ده‌ن، هه‌م میدیا به لاڕێدا ده‌به‌ن و هه‌میش كۆمه‌ڵگه به هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ن.
2.پشتبه‌ستنی میدیا به سه‌رچاوه‌ی ناونه‌هێنراو، میدیای كوردی فرچكی به‌وه گرتووه، كامه شت زۆر ئه‌سته‌م بێت به ناوی (سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ.... رایگه‌یاند، روونیكرده‌وه، وتی، وتیشی، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد...) ئیدی میدیاكار و كه‌ناڵ بێ گوێدانه هیچ ئه‌لفابێتایه‌كی كاری رۆژنامه‌وانی و مامه‌ڵه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌دا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له رووی زانستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی زانیاری پۆلێن كراوه و هه‌ریه‌ك له پۆلێن و جۆره‌كانی سه‌رچاوه، پێویستی به زانیاری و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵی، به‌ڵام میدیاكاری ئێمه سه‌ر له‌و ورده‌كارییه ده‌رناكات.
سه‌رنج بده‌ن، زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بێبنه‌ما و ناڕاست و چه‌واشه‌كارانه‌ن سه‌رچاوه‌كانیان جۆرێكه له‌و جۆرانه‌ی له‌ناو جوتكه‌وانه ناومان هێنان. ئه‌مه‌ش مانای وایه میدیاكاری ئێمه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌وڵی ئه‌وه نادات زانیاری راست و درووست بگه‌یه‌نێت به وه‌رگرانی و ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی پڕكردنه‌وه‌ی سایت و كات پڕكردنه‌وه‌ی شاشه و ماوه‌ی هه‌واڵه‌كانی رادیۆیه هێنده نایپرژێته سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌مای زانست و هونه‌ره‌كه‌ی.
3.رۆژنامه‌وان نابێت ده‌ستئاوه‌ڵا بێت له شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی، پێویسته هه‌تا پێی ده‌كرێت ناو بهێنێت. ئه‌وه‌ی ناچار ده‌بێت ناو نه‌هێنێت چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه و ناكرێت بۆ هه‌موو هه‌واڵێك پشت به سه‌رچاوه‌ی ناونه‌هێنراو ببه‌ستێت.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌گونجێت و رێگه دراوه رۆژنامه‌وان ناوی سه‌رچاوه نه‌هێنێت، له‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه: ئه‌گه‌ر ناو بهێنرێت؛ هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له سه‌ر ژیانی سه‌رچاوه‌كه درووست ده‌بێت، یان بژێوی یاخود پێگه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، كه ئه‌مه هێشتا نه‌بووه‌ته جێی بایه‌خی میدیای كوردی.
خاڵێكی دیكه له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ناونه‌هێنراو پێویسته ئاماژه‌ی پێبكرێت، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت رۆژنامه‌وان هه‌تا پێی ده‌كرێت، ناساندنی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كه‌ی نزیك بكاته‌وه له بابه‌ته‌كه و په‌یوه‌ندی درووست بكات له نێوان سه‌رچاوه و بابه‌تدا. بۆنموونه: "سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه" ده‌سته‌واژه و چه‌مكێكی ئه‌وه‌نده گشتگیره كه ئه‌سڵه‌ن ناكرێت به‌و جۆره زانیاری بخرێته‌ڕوو، چونكه كامه‌یه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به شه‌ڕه‌كه‌وه هه‌یه، له كوێیه، چه‌ند دووره له شه‌ڕه‌كه‌وه، كێ ناڵێت ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له میوانخانه‌یه‌ك دانه‌نیشتووه و ئه‌ویش له رێی مۆبایله‌وه زانیاری له هاوڕێكانی وه‌رناگرێت... بۆیه ده‌بێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی ئه‌منی و ره‌وشی ژیانی سه‌رچاوه‌كه پێویستی كرد ناوی نه‌هێنرێت به نزیكه‌یی ناوی بهێنرێت و بوترێت: "سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی به‌رگری له گوێڕ.. له ناو شارۆكه‌ی جه‌له‌ولا.. ".
4.نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی: له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی به‌رگری له دژی داعش، تا ئه‌م چركه ساته گه‌وره‌ترین بۆشایی له میدیای كوردیدا له رووی زانیارییه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وته‌بێژی وه‌زاره‌ت و ناكارایی و هیچ پێنه‌بوونی به‌شی راگه‌یاندنی ئه‌و وه‌زاره‌ته درووستیكردووه.
به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا خودی وه‌زاره‌ت له گرنگی راگه‌یاندن تێنه‌گه‌یشتووه، به‌شێكی ناكارای كردووه‌ته بار به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه. تا ئێستا كه زیاتر له 2 مانگه پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ داعش له سنووری گه‌رمیان درووستبووه و شه‌ڕ ته‌شه‌نه‌ی كرد و گه‌یشته شنگال و سنووری پارێزگای هه‌ولێریش، نه‌مانبینی و نه‌مانبیست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌شی راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌ربازی بڵاو بكاته‌وه و له باره‌ی پرۆسه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان زانیاری بداته میدیای كوردی و له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی بكات.
به‌داخه‌وه دوای 22 ساڵ ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردی و دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به هۆی ئه‌وه‌ی به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ئه‌و وه‌زاره‌ته له لایه‌ن كه‌سانی بێ‌ئاگا له راگه‌یاندن و گرنگی په‌یامی سه‌ربازی و ته‌نشیئه‌كردنی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌براوه، تا دێت به‌شی راگه‌یاندنه‌كه‌ی زیاتر له‌دوا ده‌دات و هێنده‌ی دیكه تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه.
ناكارایی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت وایكردووه، میدیای كوردی په‌نا بۆ هه‌موو شتێك به‌رێت له پێناو ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری ته‌نیا خودی وه‌زاره‌ته‌كه نه‌بێت. (به‌شێوه‌ی رێژه‌یی).
5. وه‌رگێڕان و پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی: وه‌ك له خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، كێشه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری درووست زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی میدیای ناچار كردووه، په‌نا به‌رنه به‌ر "وه‌رگێڕان"، له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی و ئینگلیزییه‌وه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نیا وه‌رگێڕانی زانیاریی نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه گه‌وره‌تره له‌وه و خۆی له وه‌رگێڕانی په‌یام و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ده‌بینێته‌وه. بۆنموونه، كاتێك كه‌ناڵێكی وه‌ك ئه‌لعه‌ره‌بییه، سوپای نیشتیمانی و قانونی عێراق به "سوپای مالكی" ناوده‌بات، وه‌رگێڕی كه‌ناڵه‌كان د‌رك به‌وه ناكه‌ن، ئه‌وه میدیای بێلایه‌ن نییه و عه‌ره‌بستان و ئه‌جێندا سیاسییه‌كانییه‌تی له رێی هه‌واڵه‌وه قسه ده‌كه‌ن و په‌یام ده‌گه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وانی سووننه‌گه‌را و هه‌ڵگری ئایدیی تائیفی و دژه شیعه‌بوون، ئاساییه "سوپای مالكی" به‌كاربهێنن، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد، كه به‌شێكی زۆری هێزه‌كانمان به‌شێكن له سیستمی به‌رگری عێراق و فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌و سوپایه و سه‌رۆك ئه‌ركانی كورده و له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه پێكهێنرانه‌وه و مه‌شق و راهێنانیان سه‌ره‌تا له كوردستان بووه. به‌ڵێ ئێمه كێشه‌ی سیاسییمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكین لێی و جیانه‌بووینه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كاتێك هه‌ندێك له میدیاكانی توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی، دێن به شان و باڵی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا هه‌ڵده‌ڵێن و ده‌یانه‌وێت پیرۆزی بكه‌ن و به "خه‌لیفه" ناوی ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وان ئاساییه چونكه ئه‌و به نسبه‌ت توركیا و هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه داكۆكیكاری سوننه‌كان و به‌زێنه‌ری مالكییه، به‌ڵام بۆ ئێمه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی جگه له مرۆڤكوژێك و تاوانباری جه‌نگ و به‌رپرسیاری هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان شتێكی دیكه نییه.
نه‌نگی و شووره‌ییه بۆ میدیای كوردی، بۆ هه‌واڵی ناوخۆیی و چه‌ند كیلۆمه‌تر له دووری كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه، ئاماده نییه كۆششێك بكات و خۆی ببێته سه‌رچاوه‌ی زانیاری، كه‌چی دێت پشت به هه‌واڵی سایت و پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌واڵگرییانه و سه‌رچاوه‌ی گوماناوی وڵاتانی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت.
6. سه‌رچاوه داتاشین و خه‌یاڵی كارێكی نا ئه‌خلاقییه: هه‌ندێك له میدیاكاران زانیاری بێ بنه‌ما و واته وات و ده‌نگۆیان بیستووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ له باره‌ی شه‌ڕی ده‌روونی و جۆره‌كانییه‌وه نازانن، واته‌وات (شائعه) یان پڕوپاگه‌نده له‌گه‌ڵ زانیاری پشتڕاستكراو، له‌یه‌ك جیاناكه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگۆكه (ئه‌گه‌ر له جۆری ره‌ش بوو)، یان واته واته‌كه سه‌رچاوه‌ی دیار نییه، دێن له خه‌یاڵدانی خۆیان سه‌رچاوه‌ی بۆ داده‌تاشن و به ناوی سه‌رچاوه‌ی وه‌همییه‌وه واته واته‌كه وه‌ك زانیاری یان بڵێین فاكت به خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌م خووه نا ئه‌خلاقییه، هێنده به‌ر بڵاوه زۆر جار موحه‌ریری هه‌واڵ و راپۆرته‌كان بۆ شاردنه‌وه‌ی رای خۆیان و ژه‌هراویكردنی هه‌واڵه‌كان به ئه‌جێندای خۆیان دێن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و قسه و بۆچوون و رای خۆیان له ژێر چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك : "به رای چاودێران.. چاودێرانی ره‌وشه‌كه.. شاره‌زایان.. " چی‌یان پێخۆشه ده‌ینووسن. جگه له موحه‌ریره‌كان سه‌رنووسه‌ره سیاسه‌تمه‌داره‌كانی میدیاش هه‌مان كار ده‌كه‌ن، را و بۆچوونی خۆیان به ناوی سه‌رچاوه‌ی وه‌همی له‌و شێوه‌یه به خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه، چونكه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌شێكن له ململانێكان و پیشه‌یی نین و ئه‌جێندای سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه و یاخود وابه‌سته‌ی سیاسه‌ت و ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌تن و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت په‌یام بنێرن. (تێبینی: مه‌به‌ست هه‌موویان نییه، رێژه‌ییه حاڵه‌ته‌كان).
7.په‌یامنێره خۆده‌رخه‌ره‌كان و گواستنه‌وه‌ی زانیاری:
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێز و ستایش بۆ هه‌وڵ و ماندووبوون و ژیانی خۆخستنه مه‌ترسی ژماره‌یه‌ك په‌یامنێره‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناچارین چه‌ند خاڵێك له باره‌ی سه‌ركێشی هه‌ندێك راگه‌یاندنكار بخه‌ینه‌ڕوو:
7-1: رێبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی رۆژنامه‌وانان ئامۆژگارییه‌كی تێدایه بۆ ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی ده‌چنه به‌ره‌ی شه‌ڕ، ئامۆژگارییه‌كه ده‌ڵێت: "ره‌نگه له مه‌یدانی شه‌ڕ هه‌واڵێك، زانیارییه‌كی زۆر گرنگت ده‌ستبكه‌وێت و بتوانیت به‌و په‌ڕی دیقه‌ت و وردی و پیشه‌ییه‌وه رووماڵی بكه‌یت و ئاماده‌ی بكه‌یت بۆ بڵاوكردنه‌وه، به‌ڵام بیرت نه‌چێت، ره‌نگه ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆ بۆ خه‌ڵكی دوور له شه‌ڕه‌كه پیشه‌یی و زانستیی بێت، به‌ڵام بۆ دوژمن ره‌نگه زانیاری گرنگی تێدا بێت و ببێته هه‌وڵێكی سیخوڕیانه بۆ دزه پێكردنی زانیاری".. كه‌واته وریا به.. كاتێك له شه‌ڕدایت هه‌موو شتێك زانیاری بڵاوكردنه‌وه نییه، هه‌موو زانیارییه‌كیش شایسته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نییه.
7-2: كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وێنه‌گرتن له پاڵ چه‌ك و تفاقی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تی پێشمه‌رگه وه‌ك جۆره په‌تا و نه‌خۆشییه‌كه، زۆر كه‌سی گیرۆده كردووه، ئه‌م خووه نه‌خوازراوه ته‌نیا له‌ناو ئێمه‌دا هه‌یه، هه‌ست ده‌كه‌م كێشه‌كه له خۆ به بچووك زانینی تاكی راگه‌یاندنكاره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، نه‌ك له‌به‌ر گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه به ته‌نیا، چونكه كاتێك راگه‌یاندنكار بڕوای به كاره‌كه‌ی هه‌یه و ده‌زانێت پیشه‌كه‌ی پیرۆزه و رۆڵی ئه‌ویش كه‌متر نییه له توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیدی چ حه‌وجێ به وێنه‌گرتن له پاڵ خه‌نده‌ق و چه‌ك و چۆڵی پێشمه‌رگه هه‌یه.
سه‌رنجدان له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن هه‌ستبه‌وه ده‌كه‌یت ئه‌و راگه‌یاندكاره به دوای شه‌رعیه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت كه هه‌ستده‌كات لێی ون بووه یان هه‌ر نییه‌تی و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه به كۆمه‌ڵگه بڵێت "من گرنگم"، بێ ئاگا له‌وه‌ی به‌و كاره‌ی گرنگ نابێت و ناویش ده‌رناكات و ناوبانگ به‌وه په‌یدا نابێت، به‌ڵكو به كاری باش و پاراستنی ئیتیك و په‌یڕه‌وكردنی زانستی پیشه‌كه‌ی راگه‌یاندنكار گرنگ ده‌بێت و ناو ده‌رده‌كات.
ئه‌مه خوویه‌كه، تا دوێنێ هه‌مان ئه‌و كه‌سانه خواخوایان بوو بگه‌نه ده‌مڕۆیشتوو، یان قسه‌ڕۆیشتوویه‌كی هه‌رێم و به‌رپرسی كۆڵانه‌كه‌یان و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرن و عه‌رزوحاڵێكیشی پێشكه‌شبكه‌ن و بڕێك پاره‌یان شاباش بكات.
7 - 3: بوونه سیخوڕی دوژمن:
هه‌ندێك له‌و میدیاكارانه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا زانیاری ده‌گوازنه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به مه‌ترسی به‌كارهێنانی وشه و ده‌سته‌واژه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، قسه فڕێده‌ده‌ن، وا تێگه‌یشتوون هه‌تا بابه‌ته‌كه ورد بكه‌نه‌وه و باسی فیشه‌كدانی پێشمه‌رگه و چه‌ك و چۆڵ و كات به‌سه‌ربردنیان له سه‌نگه‌ردا بكه‌ن، زیاتر له پیشه‌یی بوون نزیك بوونه‌ته‌وه، بێ ئاگا له‌وه‌ی به‌و كاره‌یان بوونه‌ته سیخوری دوژمن و زانیاری بۆ ده‌گوازنه‌وه.
7 – 4: جیانه‌كردنه‌وه‌ی زانیاری و بۆچوون:
یه‌كێكی دیكه له ئیشكاله‌كانی میدیای كوردی و په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كان، جیانه‌كردنه‌وه‌ی "زانیارییه" له‌گه‌ڵ "بۆچوون"، بۆنموونه: (ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه داعش پاشه‌كشێ بكات.) ئه‌مه "بۆچوونه"، به‌ڵام كاتێك دوترێت "داعش پاشه‌كێی كرد" ئه‌مه زانیارییه. كاتێك میدیاكار دڵنیا نییه له رزگاركردنی شوێنێك چۆن ده‌كرێت واته وات به زانیاری بگه‌یه‌نێته خه‌ڵك. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناڵێك كردی و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌و هۆیه‌وه كه‌وتنه بۆسه‌ی داعشییه‌كانه‌وه.
7 – 5: به‌داخه‌وه ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی روویان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كردووه، پرچه‌ك نه‌كراوون به زانیاری له باره‌ی رووماڵی شه‌ڕ و هه‌واڵه‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕ، ئه‌وان زۆرینه‌ی ره‌هایان هیچ خول و راهێنانێكیان نه‌بینیوه، هیچ له باره‌ی باكگراوندی شه‌ڕه‌كان، لایه‌نه شه‌ڕكاره‌كان، شوێنی جوگرافی، ئاراسته جوگرافییه‌كان، دووری ناوچه‌كان به كیلۆمه‌تر، نه‌خشه‌ی شوێنی رووداوه‌كان نازانن.. تا ئێستا په‌یامنێرێك به وردی و دروستی و زانستیانه باسی هه‌ڵكه‌وته‌ی ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕی نه‌كردووه، تا ئێستا باسی له گرنگی و رۆڵی هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌كان له ململانێكان نه‌كردووه، كاتێك پێشمه‌رگه ناوچه‌یه‌ك رزگار ده‌كات، به خه‌ڵك ناڵێت ئه‌م ناوچه‌یه چ رۆڵێكی ده‌بێت له به‌دیهاتنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی. ته‌نیا ئه‌وه‌نده فێر بوونه كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه بكه‌نه باكگراووندی وێنه‌یان له شاشه و قسه بكه‌ن. ئه‌مه كاره‌ساته، وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامنێرانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ دوژمن هاوكات به پیشاندانی ره‌وشی گوزه‌ران و سه‌رقاڵكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بوونه‌ته هۆی درووستبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی پێشمه‌رگه.
7 – 6: زۆر جار په‌یامنێران خۆیان وه‌ك سه‌رچاوه له لایه‌ن كه‌ناڵه‌وه پشتیان پێده‌به‌سترێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ستیاری كاری په‌یامنێره‌كه زیاتر ده‌بێت و پێویسته به‌و په‌ڕی ئه‌مانه‌ت و دیقه‌ته‌وه به له‌به‌ر چاو گرتنی ئیتیكی پیشه و باری شه‌ڕ و حاڵه‌تی نائاسایی، لێدوان بدات و زانیاری بگوازێته‌وه. ئه‌وه راستییه‌كی تاڵه، كه له كاتی شه‌ڕدا هه‌موو راستییه‌ك ناكرێت بوترێت، به‌و پێیه‌ی به سروشتی خۆی "شه‌ڕ فڕوفێڵه".
8. داعشییه‌كان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی میدیای كوردی: یه‌كێك له گرفته زه‌قه‌كانی میدیای كوردی ئه‌وه‌یه كه هه‌ژماره‌كانی داعش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و هه‌ژماری چه‌كداره‌كانی داعش بوونه‌ته خوانی ئاماده‌ی میدیاكارانی كورد و به بێ هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی پیشه‌یی و زانستی كه‌ناڵه كوردییه‌كان و سایته هه‌واڵییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له كڕۆڵی دار دۆزیبێته‌وه، په‌له په‌لییانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س "ركابه‌رییان" نه‌كات له كۆپی كردنی هه‌واڵی هه‌ژماره‌كانی داعش.
بینیمان، كه‌ناڵێكی وه‌ك رووداو، پێش ئه‌وه‌ی لێدوانی ره‌سمی به‌رپرسێكی عێراقی یان هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هه‌ڵوێستی داعش له هه‌مبه‌ر كورد و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق وه‌ربگرێت، چه‌كدارێكی داعشیی به‌ناوی ئه‌بو عومه‌ر وه‌ك وته‌بێژی داعش پێ ناساندین و رایگه‌یاند، "داعش په‌یام بۆ كورد ده‌نێرێت".
له ئه‌رشیفی میدیای وڵاتاندا، ئه‌سته‌مه ده‌به‌نگی هێنده‌ی ئه‌و كاره به‌رچاو بكه‌وێت و كه‌ناڵێكی میدیای هێنده بێده‌ربه‌ست بێت له ئاستی دۆزی ره‌وای وه‌رگره‌كانی و بێت و به سانایی رێگه بدات، گرووپێكی توندڕه‌وی ره‌شه‌كوژكار و مرۆڤ سه‌ربڕ وه‌ك خاوه‌ن "په‌یام" بناسێنێت و رێگه بدات له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌و گرووپه په‌یام بۆ خه‌ڵك بنێرێت، له كاتێكدا بوقی شه‌ڕی ئه‌و گروپه و خه‌ڵك له ئان و ساتی لێداندابێت.
مه‌ترسیداری ئه‌و كاره ته‌نیا له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه كه ئه‌و كه‌ناڵه یان هه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه بێت و په‌یامی گروپی تیرۆریستی به‌و ره‌هاییه و له په‌خشی راسته‌وخۆ بگوازێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له دیدی زانستییه‌وه چاوی لێبكه‌ین، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر داوای چه‌كدارانی داعش بووه. هه‌مان ئه‌و ژماره مۆبایله په‌یوه‌ندی به چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌وه كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی لێدوان بدات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه جگه له "روداو" كه‌س ئاماده نه‌بوو لێدوانی لێوه‌ربگرێت.
مانای ئه‌و كاره‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌و چركه ساته‌ی میدیا رێگه‌ی دا كه‌س، لایه‌ن، داوای گه‌یاندنی په‌یام بكات و میدیاكار یان كه‌ناڵیش رازی بوو ئیدی هه‌موو جۆره ئیتیك و پابه‌ندییه‌كی پیشه‌یی كه‌ناڵ له‌ق و له‌نگ ده‌بێت، چونكه له كه‌ناڵێكی خاوه‌ن په‌یام و ستراتیژی كاری خۆیه‌وه ده‌بێته "ده‌ستكه‌لا" و "كرێگرته" و كه‌ڕه‌نای ده‌ستی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه.
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، داعشییه‌كان كه‌سانێكی شاره‌زا و خوێنده‌وارن و زۆرینه‌ی ره‌هایان به باشی ده‌توانن سوود له ته‌كنۆلۆژیای گه‌یاندن بۆ گه‌یاندنی په‌یامیان وه‌ربگرن. ئه‌وان له رێگه‌ی مۆبایله‌كانییانه‌وه چركه به چركه زانیاری به یه‌ك ده‌گه‌یه‌نن و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر باشترین مه‌یدانی ته‌راتێنیانه، له رووی میدیاییه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی داعشییه‌كان به بێ هیچ جۆره پارێزگارییه‌ك و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هیچ جۆره به‌رپرسیارێتییه‌ك له ئاستی وشه و په‌یامدا دۆخێكی خولقاندووه، كه ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه.
داعشییه‌كان وێنه‌ی كوشتن، سووتاندن، گرتن، گوله‌بارانكردن، شه‌ڕی خۆیان، ته‌قینه‌وه‌كان، شاره‌كان، له‌شكره تێكشكاوه‌كه، شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵا ره‌شه‌كه‌یان په‌یتا په‌یتا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه راستییه ئه‌گه‌ر بڵێین، ماوه‌ی دوو مانگه ئێمه وه‌ك تاك له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌م له میدیای كوردی به زیاده‌وه بینیوه. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر نه‌گوازرابایه‌وه ره‌نگه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان به‌جێ نه‌هێشتبا چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌كار ناهێنن و زیاتر سه‌رقاڵی فه‌یسبووكن.
بێگومان خوێنه‌ری به‌ڕێز تۆش وه‌ك ئێمه ئه‌و ناونیشانانه‌ت له میدیای كوردی به‌رچاو كه‌وتووه، له‌وانه (بزانه ئه‌م چه‌كداره‌ی داعش چۆن شه‌ڕ ده‌كات، راكردنی سوپا له ترسی داعش، داعش ئاڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستانی داگرت و ئاڵای خۆی هه‌ڵكرد، ئه‌م قه‌سابخانه‌یه‌ی داعشت بینیوه، داعش سه‌دان گه‌نجی سه‌ربڕی، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش ببینه، كاتێك خه‌لیفه وتاری دا بزانه چۆن پارێزگاری لێكراوه، داعش ئاوا خه‌ڵك ده‌كوژێت.. به ڤیدیۆ بیبینه، هتد) هه‌موو ئه‌م جۆره ناونیشانانه و زیاتریش بێگومان به‌رچاوتان كه‌وتوون.. ئیدی بۆ ده‌بێت ئێستا گله‌یی له خه‌ڵك بكه‌ین كه ده‌ترسێت.
9. بوونه سه‌رچاوه بۆ دوژمن: بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی میدیای كوردی له ئێستادا باشترین سه‌رچاوه‌ی زانیاری داعشییه‌كان و كه‌رسته‌ی شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌وانه دژ به پێشمه‌رگه.
راگه‌یاندنكارێك، گرافیك ده‌كات و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه به درۆ ده‌خاته‌وه كه ده‌ڵێن گه‌یشتووینه‌ته سنووری شنگال و له پێشڕه‌ویداین و ئه‌و به گرافیك ده‌ڵێت ئه‌وه راست نییه، داعشییه‌كان ئه‌و گرافیكه‌یان وه‌رگرتووه و ده‌ڵێن: سه‌یر كه‌ن شهد شاهد من اهلها.
كه‌ناڵێكی سه‌ته‌لایتی كه زۆرترین پڕوپاگه‌نده بۆ پرۆفیشناڵێتی ده‌كات، له ئان و ساتی نائاسایی وه‌ك كۆچڕه‌وی ئێزدییه‌كانی شنگال و درووستبوونی كاره‌ساتێكی مرۆیی له چیای شنگال، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی توڕه و نیگه‌ران و دڵ پڕ له خه‌می ئێزدی ده‌هێنێته سه‌ر شاشه و ئه‌وان له ژێر كاریگه‌ری عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معیدا په‌یتا په‌یتا ده‌ڵێن: "پێشمه‌رگه ئێمه‌ی فرۆشت"، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه و پێشكه‌شكار داناچڵه‌كێت و باری لار راست ناكاته‌وه و ئه‌وه‌نده له ئیتیك نازانێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك سوكایه‌تی به لایه‌نێكی دیكه كرد ئه‌و به‌رگری له لایه‌نی ئاماده نه‌بوو بكات و وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌بقی ده‌ستكه‌وتبێت راسته‌وخۆ په‌یامی ئه‌و هاووڵاتییه توڕانه بڵاو ده‌كاته‌وه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه له 2003ه‌وه پێشمه‌رگه ناوچه‌ی ئێزدیاتی ده‌پارێزێت و له ژێر هه‌ر كاریگه‌رییه‌كدا بێت ئه‌گه‌ر كشابنه‌وه یان شكستیان هێنا بێت، مانای وا نییه ئه‌وان خه‌ڵكیان فرۆشتبێت.
ئه‌مه یه‌كێكه له سه‌رچاوه كوردییه‌كان و راسته‌وخۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت دایمه‌زراندووه و مانگانه ملیاران دیناری بۆ خه‌رج ده‌كرێت، كه‌چی نه‌زانی و هیچ پێ نه‌بوویی كاره‌كته‌ره‌كانی، له ره‌وشێكی ناسكدا، وه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك ساز ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی هه‌رێم هه‌زاران كێشه‌شی هه‌بێت، به‌ڵام دوا هیوایه‌كه بۆ ده‌ربازبوون له مه‌ترسی داعش و ناكرێت له‌م چركه ساته‌دا وا له خه‌ڵك بكرێت ئه‌و هیوایه‌شی له‌ده‌ستبدات.
دواتر كاتێك تۆ وه‌ك میدیای شه‌خسی سه‌رۆكی حكومه‌ت دێیت و رێگه به تۆمه‌تباركردنی پێشمه‌رگه به "خیانه‌تی فرۆشتنی خه‌ڵك" بڵاو ده‌كه‌یته‌وه، ئیدی ده‌بێت چ ئومێدێك بمێنێت پێشمه‌رگه ئاماده‌یی گیانبازی هه‌بێت.
هه‌تا ئێره له ئاستی ناوخۆدایه، مه‌ترسی ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌ی پێشمه‌رگه به خیانه‌تی فرۆشتنی خه‌ڵك، هه‌رچه‌ند مه‌ترسیدار بوو، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ژموونی خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كه كه‌س خۆی له قه‌ره‌ی نه‌دا و باسی نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌ك گرتییه ده‌ست و به‌كاری هێنا داعشییه‌كان بوون، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه، له سه‌رجه‌م هه‌ژماری داعشییه‌كاندا، ئه‌و وته‌یه‌ی هاووڵاتییه‌كی ئێزدی دووباره كرابوویه‌وه كه وتی: "پێشمه‌رگه ئێمه‌ی به دره‌مێكی ره‌خیس فرۆشت".
داعشییه‌كان ته‌نانه‌ت سوود له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكیش ده‌بینن و بڵاوبوونه‌وه‌ی پۆستی دژی به‌رژه‌وه‌ندی كورد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی زانیاری بۆ داعشییه‌كان. ئه‌و وێنه‌یه‌ی په‌رله‌مانتارێك گرتبووی باسی ئه‌زمه‌ی به‌نزینی ده‌كرد، له هه‌ولێر، هه‌ر زوو داعشییه‌كان بڵاویانكرده‌وه و موژده‌ی گرتنی هه‌ولێریان ده‌دا به یه‌كدی.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی گیرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی داعش، له شارۆچكه‌ی خه‌بات، له دره‌نگانكێی شه‌ودا، له سایتی باسنیوزی نزیك له پارتی، كه به په‌له داینابوو، داعشییه‌كان له هه‌ژماره‌كانیانه‌وه كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه و هه‌موو لایه‌ندار و ئه‌ندامه‌كانیان كه وه‌ك تابووری پێنجه‌م له ناو هه‌رێمدان وشیار كرده‌وه كه هه‌ڵمه‌تی گرتن له دژیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر باسنیوزی نزیك له ده‌زگای ئه‌منی دركی به مه‌ترسی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه نه‌كردبێت و ئاگاداری ئه‌وه نه‌بێت به‌و جۆره هه‌واڵه بووه‌ته سیخوڕی داعشییه‌كان، ئیدی كۆڵكه سایتێكی ریسایكلی ده‌بێت حاڵی چۆن بێت.
به‌شی دووه‌م پرسی بێلایه‌نی له میدیادا
درووشمی بێلایه‌نی، ره‌نگه له ئاستی كۆی وه‌رگری ئاسایی كه‌ناڵدا، جۆره ره‌واجێكی هه‌بێت، ده‌كرێت كه‌سانێك له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بن، بڕوایان به‌و درووشمه‌ی كه‌ناڵه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م درووشمه له ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانیی و زانستییدا، درووشمێكی بێ كاكڵ و مایه‌پووچه و جگه له چاوبه‌ستی خه‌ڵكی ساده شتێكی دیكه نییه.
بێلایه‌نی یان هاوسه‌نگی
بێلایه‌نیی، مه‌سه‌له‌یه‌كه له چه‌ند روویه‌كه‌وه هاتنه دی ئه‌سته‌مه و هیچ كاتێك ناتوانرێت بێته‌دی. چونكه له لایه‌كه‌وه كه‌ناڵ ئه‌جێندای هه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌وان مرۆڤه و ئایدیا، بۆچوون، هه‌ست و نه‌ستی هه‌یه. ئه‌سته‌مه رۆژنامه‌وان بتوانێت بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانیی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی ئاماده بكات.
له باره‌ی هه‌واڵه‌وه ده‌وترێت: "رووماڵكردنی رووداوه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته له باره‌یانه‌وه به بێ ده‌ستكاری و رتووشكردن" به‌و مانایه‌ی رووداوه‌كه چۆنه، به بێ ده‌ستكاری و به‌و په‌ڕی ورده‌كاریی، ئه‌مانه‌تپارێزی و زانستییه‌وه زانیاری له باره‌وه بگوازیته‌وه بۆ وه‌رگر.
"بێلایه‌نی" تا به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ستایلی داڕشتنی هه‌واڵ به شێوه‌ی "هه‌ره‌می هه‌ڵگه‌ڕاو" ده‌كرا باسی لێوه‌بكرێت، به‌ڵام له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا به‌دواوه و به ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ستایله، شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه له باره‌ی بێلایه‌نییه‌وه جێی باس بێت . چونكه ئه‌و ستایله‌ی هه‌واڵداڕشتن پشت به دیاركردنی زانیاری گرنگ و گه‌یاندنی خێرای ئه‌و زانیارییه گرنگانه ده‌به‌ستێت.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه، له هه‌ڵبژاردنی زانیاری گرنگدا، هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵ، یان رۆژنامه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن چی گرنگه بگاته وه‌رگر و چی خه‌فه بكه‌ن. كه‌واته ره‌نگه بابه‌تێكی گرنگ بۆ وه‌رگر هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كه‌ناڵ ناگونجێت، یان له‌گه‌ڵ ئه‌جێندانی رۆژنامه‌وان یه‌كناگرێته‌وه، به‌لایه‌وه گرنگ نابێت و پرۆسه‌ی گوستنه‌وه و گه‌یاندنی به وه‌رگر له‌بار ده‌برێت.
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بیلایه‌نی هه‌م كه‌ناڵ و هه‌م ناوه‌نده زانستییه میدیاییه‌كانی له رابردوودا به‌خۆوه سه‌رقاڵكردووه. شاره‌زایانی بواری میدیا، جه‌خت له‌سه‌ر پرسی "هاوسه‌نگی" له بری بێلایه‌نی ده‌كه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده به هۆی مه‌رامی پشت كه‌ناڵه‌وه ئه‌سته‌مه هاوسه‌نگی سه‌د له سه‌د بێته دی، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك پیشه‌ییبوون و زانستیبوونی كاره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و خوێنه‌ر دوو بۆچوون، دوو روانگه، دوو جۆره زانیاری پێده‌گات و ئیدی ئه‌و سه‌رپشك ده‌بێت له په‌سندكردنیان، یان ره‌تكردنه‌وه‌یان.
بنه‌مای چه‌سپاو له میدیادا ئه‌وه‌یه "رۆژنامه‌وان نابێت ببێته دادوه‌ر و بڕیار بۆ خه‌ڵك بدات، پێویسته رێگه خۆش بكات خه‌ڵك بڕیار بدات". كاتێك رۆژنامه‌وان لایه‌ندارانه بڕیار ده‌دات و ته‌نیا یه‌ك بۆچوون، یه‌ك گۆشه‌ی رووداو ده‌گوازێته‌وه، كه خۆی به‌دڵییه‌تی، ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م وه‌رگر بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری درووستبدات.
نموونه: كاتێك حكومه‌ت پرۆژه‌یه‌كی وه‌ك درووستكردنی باڵه‌خانه‌ی داد له سلێمانی ئه‌نجامده‌دات، خودی پرۆژه‌كه بۆ شاره‌كه و داهاتووی كاروباری هاووڵاتیان گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام میدیای ئۆپۆزیسیۆنمان بینی، ته‌نیا ئه‌وه‌ی پیشانده‌داین، كه دیواره‌كان درزیان بردووه. پڕۆژه‌كه كه‌موكورتی تێدایه. دیوار و بنمیچی شێی هه‌یه و نیوه‌ناچڵه.
ئه‌مه ئه‌و بڕیاردانه پێشوه‌خته‌یه، كه میدیاكار هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و گۆشه‌یه رووماڵ بكات و خۆی له پرسی رووماڵكردنی كۆی گشتی بابه‌ته‌كه بدزێته‌وه. به‌و كاره‌شی وه‌رگر مه‌حكوم ده‌كات به‌وه‌ی ته‌نیا دیوه ناشیرینه‌كه ببینێت و توانای هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راورد و بڕیاردان لای وه‌رگر ده‌كوژێت.
به دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه و بوونه دیارده‌ی له میدیای كوردیدا به تایبه‌تی میدیای ئۆپۆزیسیۆن، بینیمان جۆره رایه‌كی گشتی درووست بوو بوو، كه‌به‌شێك له هاووڵاتیان هه‌میشه نه‌فی ده‌ستكه‌وت و ته‌نانه‌ت ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ش بكه‌ن كه حكومه‌ت درووستی كردوون، یان لانیكه‌م، كاتێك شه‌قامێك درووستده‌كرێت، یه‌كسه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، رێگه‌ی به‌رپرسانه بۆیه درووستكراوه یان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ر میدیای ئۆپۆزیسیۆنی پێشووشدا، كه‌ناڵگه‌لێكی حزبی هه‌بوون و هه‌ن، هه‌میشه دیوی به‌هه‌شتئاسای شار پیشانده‌ده‌ن، بایه‌خیان بۆ گله‌یی خه‌ڵك و دیوی ناشیرینی حاڵه‌ته‌كان نییه. ئه‌مانیش هه‌ر تێڕوانینه له یه‌ك گۆشه‌وه و سه‌یركردنی رووداوه‌كان نییه به چاوی واقیع.
ئه‌وه‌ی له میدیای كوردیدا ده‌یبینین به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، ناچاركردنی خه‌ڵكه به بینینی یه‌ك دیوی شته‌كان، یه‌ك گۆشه‌ی رووداوه‌كان، ئه‌و دیو و گۆشه‌یه‌ی كه‌ناڵ یان رۆژنامه‌وانی خاوه‌ن ئه‌جێندا ده‌یه‌وێت خه‌ڵك بیبینێت.
بڕیار وه‌گرتنی پێشوه‌خته به رازیبوون، یان دژ وه‌ستانه‌وه؛ كاری میدیا و كه‌ناڵی پرۆفیشناڵ و پیشه‌یی نییه، به‌ڵكو كاری میدیای وابه‌سته‌یه به ئه‌جێندای سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ته‌وه.
ئامۆژگاری زێده به بایه‌خ بۆ میدیا و رۆژنامه‌وان ئه‌وه‌یه، "هاوسه‌نگ" بێت. رێگه خۆشبكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر (خه‌ڵك) بتوانێت بڕیار بدات. تاوه‌كو رایه‌كی گشتی ته‌ندرووست له باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه درووست بێت.
هاوسه‌نگی چۆن به‌دی دێت
هاوسه‌نگ له وه‌رگرتنی سه‌رچاوه‌ی جیا، هاوسه‌نگ له بایه‌خدانی پێویست به جه‌مسه‌ره‌كانی رووداو، هاوسه‌نگ له ته‌رخانكردنی پانتایی بۆ خستنه‌ڕووی زانیاریی و بۆچوونه جیاكان (بۆ چاپه‌مه‌نی و تێكست)، هاوسه‌نگی له ته‌رخانكردنی كاتی وه‌ك یه‌ك بۆ جه‌مسه‌ره‌كانی رووداو (بۆ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن).
رێگه بده‌ن، میوانه‌كان وه‌ك یه‌ك قسه بكه‌ن. سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك ده‌رفه‌تیان پێ بده‌ن قسه بكه‌ن. هه‌ردوو روانگه، بۆچوون، زانیاری به بێ بڕین و ده‌ستكاری بۆ وه‌رگر بگوازنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه لایه‌نگری هیچ لایه‌نێكی رووداو. بیر له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ده‌رخستنی رای سێیه‌میش بكه‌نه‌وه. ئه‌وه ئه‌ركی میدیایه رای سێیه‌م بخاته به‌رچاو. به‌م جۆره ده‌توانرێت بوترێت، هاوسه‌نگی "رێژه‌یی"، نه‌ك ره‌ها دێته‌دی. چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی هاوسه‌نگی "ره‌ها" بوونی نییه و ئه‌سته‌مه بێته‌دی.
نموونه‌ی هه‌ر رووداوێكی هه‌واڵییانه وه‌ربگریت، ده‌كرێت له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه بۆی بڕوانیت. چ هه‌واڵی رووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت یان ئابووری، یان سیاسی..هتد.
لایه‌نگری خه‌ڵك ره‌وایه
پێویسته تێبینی ئه‌وه‌ش بكه‌ین، كاتێك باس له لایه‌نگری ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست له لایه‌نگری میدیا بۆ خه‌ڵك نییه، چونكه لایه‌نگری ماف و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان بنه‌مایه‌كی چه‌سپاوه. میدیا ده‌بێت چاوی خه‌ڵك بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵك بكات و به ته‌نگ چاره‌نووسیانه‌وه بێت. پێویسته میدیا نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات. میدیاكار پرسیاری خه‌ڵك و قسه‌ی دڵی خه‌ڵك بكات.. نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ببێته دارده‌ستی كه‌س و لایه‌ن بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و به‌لاڕێدابردنیان بۆ مه‌رامی تایبه‌تی.
بیلایه‌نی و هاوسه‌نگی له شه‌ڕدا
قسه‌كردن له باره‌ی رۆڵی میدیا له شه‌ڕدا، زۆرتر له‌وه‌ی پێویسته، كه لێره جێگه‌ی ببێته‌وه. ئه‌و پرسه پێویستی به‌وه‌یه له ناوه‌ندی زانستی و میدیاییدا كاری زیاتری له باره‌وه بكرێت. به تایبه‌تی بۆ ئێمه، چونكه پێشینه‌یه‌كی ئه‌وتۆمان نییه، به بێ هیچ ئاماده‌كارییه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌زموونی شه‌ڕی داعش بووینه‌ته‌وه.
وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌ر شه‌ڕی داعشدا كه‌وت و بێ به‌رنامه و به سه‌ره‌تایه‌كی پڕ له شڵه‌ژاوی و ناكارییه‌وه چووه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه، میدیای كوردیش به هه‌مان شڵه‌ژاوی و بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌وه خزایه ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
درووستبوونی شه‌ڕی داعش، سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و ئه‌زموونێكی نوێ بوو بۆ میدیای كوردی. به جۆرێك كۆی گشتی پرسی رووماڵی میدیای خسته‌ژێر پرسیاره‌وه و وه‌رگری كورد، كه ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ رووماڵی كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ شه‌ڕی رووخانی رژێمی به‌عس 2003 وهه‌روه‌ها ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ رووماڵی رووداوه‌كانی میسر و شه‌ڕه‌كانی لوبنان و غه‌ززه هه‌بوو، به سه‌لیقه‌تر و سه‌رنج وردتر ده‌ڕوانێته رووماڵی كه‌ناڵه كوردییه‌كان بۆ شه‌ڕی داعش.
ئه‌زموونه‌كه بۆ میدیای كوردی له شكستی پێشمه‌رگه له هه‌ندێك به‌ره‌ی شه‌ڕ و پاشه‌كشێكردنیان تاڵتر بوو، چونكه ئه‌م میدیایه، بێده‌ربه‌ستانه فووی به كه‌ڕه‌نای داعشدا ده‌كرد و بانگه‌شه‌ی بێلایه‌نی ده‌كرد. له په‌نای بانگه‌شه‌ی ئه‌هلی بوون و پرۆفیشناڵبوون و بێ ركابه‌رییه‌وه بایه‌خی به په‌یامی داعش ده‌دا.
ده‌وترێت "راگه‌یاندن له ده‌می شه‌ڕدا، چه‌كێكی دووسه‌ره، یان ئه‌وه‌تا په‌یامه‌كه‌یی بنیاتنه‌رانه ده‌بێت، یان وێرانكار"، ئه‌وه‌ی زۆرتر سه‌رنجی شاره‌زایانی راكێشاوه، مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی پڕوپاگه‌نده و راگه‌یاندنه له سه‌رده‌می شه‌ڕدا. ئه‌مه‌یه ئه‌ركی میدیای هه‌ستیارتر كردووه، چی شتێك پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یار و چ بابه‌تێكیش بابه‌تی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌یه.
كاتێك شه‌ڕ دێته ئاراوه، وه‌ك محه‌ممه‌د قیرات مامۆستای زانكۆ له قه‌ته‌ر باسیده‌كات، "سه‌ره‌داوه‌كانی راگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه بواری شه‌ڕی ده‌روونییه‌وه و یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌وه روونه شه‌ڕ، به بێ راگه‌یاندن، شه‌ڕ نییه".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "له حاڵه‌تی شه‌ڕدا، زانیاری دژ به یه‌ك، لێدوانی پێچه‌وانه، هه‌واڵی دژ به یه‌ك، ژماره‌ی نابه‌رابه‌ر ده‌خرێنه‌ڕوو، شه‌ڕی ده‌روونی له‌و پشێوییه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای لۆژیك و بابه‌تیانه‌بوون و بێلایه‌نی خۆی ده‌سه‌پێنێت".
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه
له سه‌رده‌می جه‌نگی داعشدا، پرسیارێكی سه‌ره‌كی به‌رۆكی میدیای گرتبوو، هه‌ر له ده‌ركه‌وتنی داعش و دواتریش له كه‌وتنی موسڵ له 10ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014دا ئه‌و پرسیاره زۆرتر خۆی هێنایه پێشه‌وه، ئایا چۆن رووماڵی رووداوه‌كان و هاتنی داعش بكرێت، ئایا داعش "خێروبه‌ره‌كه‌ته" یان "ماڵوێرانی و كاولكاری"؟
ده‌م و ده‌ستڕۆیشتووانی میدیا ئه‌و كات نه‌هاتن قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ سه‌رنجڕاكێشانی وه‌رگر، ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاروچالاكی (قیرتاوكردن، پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵان، هه‌ڵكردنی ئاڵای داعش، دابه‌شكردنی موچه، درووستكردنی وه‌زاره‌ت، سه‌عاتی ده‌ستی خه‌لیفه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خه‌لیفه، شكستی مالكی له‌به‌رامبه‌ر خیلافه‌دا) ده‌دا ئه‌وه‌نده باسیان له دڕنده‌یی و نا مه‌شروعی ئه‌و نه‌خشه‌یه نه‌ده‌كرد، كه داعش هێڵی بۆ كێشابوو. كه‌ناڵی به‌رچاویش هه‌بوو، به شانازییه‌وه داعشی وه‌ك "شكێنه‌ری كۆت و به‌ندی سایكس – بیكۆ وێنا ده‌كرد".
به‌و جۆره‌ی بینیمان میدیای كوردی به كرده‌وه خۆی خزانده بۆته‌ی بره‌ودان به شه‌ڕی ده‌روونی و مه‌كینه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌كدارانی داعش.
بانگه‌شه‌كردن بۆ بێلایه‌نی میدیا، ئه‌گه‌ر له دۆخی ئاسایی‌دا گوێی لێ بگیرێت؛ به دڵنیاییه‌وه له سه‌رده‌می شه‌ڕدا به‌هانه‌یه‌ك بۆ بیستنی له ئارادا نامێنێت. له ئاستی عه‌ره‌بییدا ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سودان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم تاهر زۆری له باره‌وه نووسرا، كه وتی "ئێمه له شه‌ڕداین و راگه‌یاندنی بێلایه‌نمان ناوێت"، ئه‌و راستیشیده‌كرد، كاتێك وڵات له شه‌ڕدایه ئه‌وه چ میدیایه‌كه خۆی بخزێنێته به‌ره‌ی دوژمنه‌وه و بانگه‌شه‌ی بێلایه‌نی، یان هاوسه‌نگی بكات.
له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌تاوه‌كو شه‌ڕه‌كه نه‌گه‌یشته سه‌ر ئێسقان و داعش نه‌بووه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌ولێر و كۆی گشتی كیانی سیاسی هه‌رێم، میدیا به هۆش نه‌هاته‌وه.
كاتێك چه‌كدارانی داعش له دووری 30 كیلۆمه‌تر له پایته‌خت بوون، ئیدی ئه‌وه میدیا بوو، ناچار خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و پشتبكاته داعش.
عه‌بدوڵڵا رزق، نووسه‌رێكی دیار و میدیاكاری عه‌ره‌به، رای وایه، گواستنه‌وه‌ی رای دوو لایه‌نی شه‌ڕ، ره‌نگه بۆ رۆیته‌رز ئه‌وپه‌ڕی پیشه‌یی بوون بێت، چونكه ئه‌وه رۆیته‌رز نییه، وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام بۆ ئێمه‌یه‌ك له شه‌ڕداین، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌وه بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چونكه به سروشتی حاڵ، ئێمه ده‌كه‌وینه ناو شه‌ڕێكی ده‌روونییه‌وه و بێلایه‌ن بوون و گواستنه‌وه‌ی را و رای به‌رامبه‌ر مانایه‌كی نامێنێت".
رای كێ بگوازینه‌وه
له رووی میدیاییه‌وه، پێوسته سه‌رج بده‌ینه ئه‌و هێزانه‌ی له شه‌ڕدان، به‌ڵێ له ململانێی پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا، پێكهاته‌كانی دیكه مافی خۆیانه ده‌نگیان بگاته وه‌رگری كورد و حاڵه‌تێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر بێت و میدیای كوردی رای كورد، توركمان، عه‌ره‌ب و كریستیان بگوازێته‌وه، به‌ڵام له هاوكێشه‌ی كورد و داعشدا ئایا ره‌وایه میدیای كوردی را و په‌یامی داعش به گوێی خه‌ڵكدا بدات؟ ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یه، كه میدیای كوردی ئه‌نجامیدا، به‌وه‌ی به پاساوی گواستنه‌وه‌ی را و رای به‌رامبه‌ر كه‌وتنه گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی داعش و له به‌رچاوترین نموونه‌شدا، لێدوانی كه‌سێك به ناوی وته‌بێژی داعش گواسترایه‌وه بۆ خه‌ڵك.
داعش، گرووپێكی چه‌كداری نایاسایی و توندڕه‌وه و له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك گرووپێكی "تیرۆریست" ناسێنراوه و هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له گه‌ڵیدا رووكاری تاوانكارانه‌ی هه‌یه، ج جای ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی بگه‌یه‌نیت. ته‌نانه‌ت له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌رێمیشدا كۆت و به‌ندی زۆر دانراوون بۆ رێگریكردن له گه‌یاندنی په‌یامی "تیرۆریستی" و بره‌وپێدان و كارئاسانی بۆ كردنی.
كه‌واته له نێوان هه‌رێم و داعشدا، هیچ پانتاییه‌ك نییه تا میدیا لێیه‌وه بیه‌وێت خۆپارێزی بكات و به ئه‌ندازه‌ی چوون یه‌ك له دووری هه‌رێم و داعشه‌وه بوه‌ستێت.
راستگۆیی
قسه‌كردن له‌سه‌ر بێلایه‌ن نه‌بوون و چوونه سه‌نگه‌ری لایه‌نێك له لایه‌نی شه‌ڕ، مانای ئه‌وه نییه، میدیا، یان رۆژنامه‌وان راستگۆ نه‌بێت له رووماڵی رووداوه‌كان.
میدیای كوردی له نێوان بێلایه‌نی و راستگۆییدا تێكه‌ڵییه‌كی بۆ درووست بووه، له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر دژایه‌تی په‌لاماری داعشی كرد، ئیدی متمانه‌ی وه‌ك ئیتیكی پیشه له ده‌ستداوه. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی میدیا تووشی قه‌یرانی له‌ده‌ستدانی متمانه ده‌كات؛ له شه‌ڕدا لایه‌نگری نییه، به‌ڵكو پرسی راستگۆییه.
سه‌ره‌ڕای داشكانی میدیا به‌لای لایه‌نێكی شه‌ڕدا پێویسته هه‌میشه ره‌چاوی راستگۆیی بكرێت. چونكه به له‌ده‌ستدانی راستگۆیی، میدیا ده‌بێته ئامرازی گه‌یاندنی پڕوپاگه‌نده‌ی ره‌ش و متمانه‌ی وه‌رگرانی له‌ده‌ستده‌دات.
هه‌ربۆیه داواكراو له میدیای كوردی له هه‌مبه‌ر داعش ئه‌وه نییه، هه‌واڵی بێ بنه‌ما و بێ سه‌رچاوه و ناڕاست بڵاو بكاته‌وه و له هیچی هیچ نه‌بوو دهۆڵی سه‌ركه‌وتن بكوتێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه رووماڵی رووداوه‌كان به‌و په‌ڕی راستگۆییه‌وه بكات تا بتوانێت متمانه‌ی وه‌رگرانی به‌ده‌ستهبێهێت و ته‌نانه‌ت له بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی دوژمن ببێته سه‌رچاوه‌ی، ئه‌م به راستگۆییه‌كه‌ی ببێته سه‌رچاوه بۆ هه‌مووان.
كاتێك له 3ی ئابدا شنگال داگیر ده‌كرێت، ئه‌مه راستییه و شاردنه‌وه‌ی مه‌حاڵه، ناكرێت میدیا خۆی لێ نه‌بان بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی روویدا، پێویست بوو پله به پله راستییه‌كه ئاشكرا بكرێت و نه‌بێته شۆك بۆ وه‌رگر.
له رووداوی داگیركرانی مه‌خموردا، زه‌قكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی داگیركرانی ناوچه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ك شۆكێك زۆرتر یه‌خه‌ی هه‌ولێری گرت.
له هه‌واڵی داگیركرانی جه‌له‌ولادا هه‌ست به‌وه كرا، میدیا هه‌ستی به به‌رپرسیارێتی كردووه. مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌به‌ر چاو گرتبوو. بۆیه شه‌رمنانه و به خه‌فه‌كراوی هه‌واڵه‌كه بڵاو كرایه‌وه، چونكه ئه‌و راستییه ده‌ركه‌وتبوو، ئه‌گه‌ر داگیركرانی جه‌له‌ولا بێ پێشه‌كی و زه‌مینه سازییه‌كی میدیایی بڵاو بكرێته‌وه؛ خانه‌قین و كه‌لار چۆڵده‌كرێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر رووی‌دابوو.
كه‌واته راستگۆیی دژبه‌ر نییه به یه‌كلایه‌نه رووماڵكردنی رووداوه‌كان و پێویستیشه میدیا پابه‌ندی ئه‌و بنه‌ما زانستی و پیشه‌ییه بێت و هه‌واڵی بێ بنه‌ما ته‌نیا له‌به‌ر خاتری مه‌رامی سیاسی و روحی مه‌عنه‌وی خه‌ڵك بڵاو نه‌كاته‌وه، چونكه له ده‌ستدانی متمانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كاتێك شوێنێك كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه، پێویست ناكات بوترێت كۆنترۆڵكرایه‌وه. كاتێك فه‌رمانده‌یه‌ك شه‌هید بووه، ئه‌مه وره دانابه‌زێنێت و ده‌كرێت میدیا وه‌ك نموونه‌ی باڵا و سه‌رمه‌شقی گیانبازی وێنای بكات و ئه‌و راستییه نه‌شارێته‌وه.
كاتێك پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی نه‌كردووه، ناكرێت بوترێت له پێشڕه‌ویدایه، چونكه ئێستا وه‌ك جاران نییه، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی زانیاری نه‌بێت. تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مۆبایل، ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له به‌رده‌ستیدان و كه‌سوكار و هاوڕێگه‌لێك هه‌ن له سه‌نگه‌ره‌كان كه ده‌توانن په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن و له راستی و درووستی رووداوه‌كان بكۆڵنه‌وه. كه‌واته كاتێك زانیاری راست گه‌یشته خه‌ڵك، ئیدی متمانه‌ی به كه‌ناڵ نامێنێت و چه‌مكه‌كان به‌ره‌واژوو ده‌كاته‌وه و مانای پێچه‌وانه‌یان پێده‌دات.
بۆنموونه، ئه‌وكاته‌ی كه‌ناڵ وتی پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدایه، ئیدی خه‌ڵك وا گومان ده‌بات له پاشه‌كشێیه. كاتێك ده‌ڵێت پێشمه‌رگه وره‌ی به‌رزه، خه‌ڵك وا لێكیده‌داته‌وه، كه كه‌ناڵ ده‌هۆڵكوته و پێشمه‌رگه وره‌ی دابه‌زیوه. به‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری ده‌روونی گه‌وره له‌سه‌ر وه‌رگر درووستده‌بێت و به زیان بۆ هه‌مووان ده‌شكێته‌وه. كه‌واته هیچ كات نابێت میدیا كارێك بكات متمانه و راستگۆیی خۆی بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌وانی (rozhnamawany.com)
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19