riklam

ئه‌م داواكاریانه‌ له‌وه‌فدی دانوستانكاری كورد ده‌كرێت

kurdistani 02:19 PM - 2014-08-28
"حكومه‌تی عیراق به‌ره‌سمی دوای لێبوردن له‌كورد بكات له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و كیمیاباران"

"حكومه‌تی عیراق به‌ره‌سمی دوای لێبوردن له‌كورد بكات له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و كیمیاباران"

ئه‌مڕۆ 28-8-2014 رێكخراوه‌كانی داكۆكیكردن له‌ مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی وه‌فدی دانوسانكاری كورد له‌ به‌غداو په‌رله‌مانی كوردستان كرد، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له‌ وه‌فدی دانوستانكاری كوردی كردووه‌ مافه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفال ده‌سته‌به‌ربكرێت.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان داواكارن له‌ وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌ به‌غدا، ره‌چاوی سێ خاڵی سه‌ره‌كی بكات له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، له‌و خاڵانه‌دا هاتووه‌.. یه‌كه‌م- دابینكردنی بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان و زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی رژێمی به‌عس، دووه‌م- هه‌وڵدانی جددی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سێیه‌م- حكومه‌تی عیراق به‌شێوه‌ی ره‌سمی دوای لێبوردن له‌ میللـه‌تی كورد بكات له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و كیمیاباران.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ دواكارییه‌ پرسی ئه‌نفال به‌زیندوویی له‌ ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێڵرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تی نوێنه‌رانی كورد ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیان داوه‌.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket