لیژنه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی كوردانی ئێزیدی كۆده‌بنه‌وه
kurdistani 01:52 PM - 2014-08-28دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا
له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (5170) له رۆژی (21/8/2014) بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی كوردستان، رۆژی 27/8/2014 لیژنه‌ی باڵای ناساندن له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه، دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی لیژنه كۆنووسی دانیشتنی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، تیایدا ئاماژه‌ی به هه‌ردوو پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، كه لیژنه‌ی تایبه‌ت ئاماده‌یان كردبوو و هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ركرا.
له‌وڕووه‌وه به تێروته‌سه‌لی بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی كار گفتۆگۆی له‌سه‌ركراو به‌باشزانرا كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو ئه‌نجومه‌نی دادی و ئاماری هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لایه‌نه‌كانی تر، به‌شداربن له كاره‌كان تا رێچكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و گه‌یاندنی به دادگای باڵا شێوه‌یه‌كی دروست و نێوده‌وڵه‌تی به‌خۆیه‌وه بگرێت و ناكۆك نه‌بێت و له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی هاوڕێك بێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا قسه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكرێت بۆ دیاریكردنی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت و سوودوه‌رگرتن له شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد خولی خێرایان بۆ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئیمێلی (وێب سایتی تایبه‌ت لیژنه‌كه زانیاری وه‌رده‌گرێت و بڵاوكراوه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كات ئه‌وانه‌ی زانیاری یان گرته‌ی ڤیدیۆیی یان وێنه‌یان هه‌یه، پێشكه‌شی لیژنه‌كه‌ی بكه‌ن تا له رێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه سوودی لێببیندرێت و بڕیاردرا راگه‌یاندراوێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناونیشانی ئیمێل و وێب سایته‌كه بكرێت).
له كۆتایی كوبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا لیژنه‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی دهۆك بكات تا له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ئاواره‌كانی شه‌نگال بێت و چاوی پێیان بكه‌وێت.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28