ئه‌بوبه‌كر و ئوسامه كامیان ترسناكترن؟
kurdistani 12:40 PM - 2014-08-28ئه‌بو به‌كر له ئوسامه، داعش له قاعیده ترسناكتره
ئه‌بو به‌كر له ئوسامه، داعش له قاعیده ترسناكتره
پانزه ساڵی لهمهوپێش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ته‌حدید به كه‌لتوری عه‌ره‌بی و ئیسلامی زه‌وی كوڕێكی لێده‌ركه‌وت كه له ره‌وتی مرۆڤایه‌تی ده‌رچوو و گه‌وره‌بوو و په‌روه‌رده بوو له‌سه‌ر خاكی ئه‌فغانی و به ژینگه‌یی ئیسلامی ناوی ئوسامه كوڕی لادن بوو.
ئوسامه كوڕی لادن توانیتی هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌تی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌هه‌موو ته‌كنه‌لوژیا پێشكووتوهكانهوه بۆ چه‌ندین ساڵ سه‌رقاڵ بكات و به ملیونه‌ها دۆلاری به جیهان سهرفكردو بۆ چه‌ندین نه‌وه چیرۆكه ترسناكه‌كانی ده‌گێڕدرێته‌وه.
هه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و سوڵتانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كلتوری عه‌ره‌ب و ژینگه‌یی ئیسلامی رۆڵ و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژئاوا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و مرۆڤه ترسناكانه له زه‌وی ئومه‌یی عه‌ره‌بی دا.
به هه‌رشێوه‌یه‌ك بوو ئوسامه كوڕی لادن كوژراو نێژرا، ئه‌وه‌ی مایه‌وه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و بره‌ودا بوو ژینگه‌یی له‌دایكبوونی ئوسامهكان و كورهكانیهتی، كه به ئێستاشه‌وه ئه‌وروپاو رۆژئاواكاریان له‌سه‌ر نه‌كردوه‌و به‌رده‌وام لهبیشهڵانی ئومه‌یی عه‌ره‌بیدا كوڕی كه له‌دایكده‌بێت؟.
ئه‌وه‌نده‌یی نه‌برد، زه‌وی كوری دووه‌می له‌دایك بوو و گه‌وره‌بوو په‌روه‌رده بوو به‌هه‌مان كلتوری عه‌ره‌بی و ژینگه‌یی ئیسلامی كه ئه‌میان ناوی باوكی به‌كره.
ئه‌م كوره عه‌ره‌به زۆر له كوری یه‌كه‌می زه‌وی ئوسامه كوری لادن ترسناكترو به‌ئه‌زموون تره، رێكخراوهكهیی كه ناوی (داعش)ه زۆر له (قاعیده)ی كوری لادن به‌هێزتره.
باوكی به‌كر زه‌وی زیاتری به‌ده‌سته‌وه‌یه كه نیوه‌ی خاكی عێراق و له ولاتی ئوردن زیاتره، ئه‌م رێكخراوه له ناوجهرگهیی كلتور‌و ژینگه‌یی ئه‌سلی خۆیدایه.
تازه‌ترین چه‌كی ئه‌مریكی و روسی له‌به‌رده‌ستدایه زۆر زیاتر له كوڕی لادن پاره‌و نه‌وتی هه‌یه.
وڵاتان زۆر زیاتر پاڵپشتی و هاوكاری لۆجستی ده‌كه‌ن، له قاعیده زیاتر خه‌ڵكی وڵاتانی بیانی و عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵدایه‌و كه‌سی ئینتیحاری و خۆبه‌خشی زۆرتره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ته‌نها بی پشتیوانی روبه‌ڕووی ئه‌م هێزه زه‌به‌لاحه ترسناكه بووه به چه‌كی كلاسیكی و توانی پێش له فراوانخوازی بگرێت، تائێستاش هێزی پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌ویدایه.
ئه‌و رێكخراوه جیهانیه تیرۆرسته به‌وهه‌موو هیزو ئیمكاناته‌وه روبه‌ڕووی كورد بۆته‌وه‌و جینۆسایدی ده‌كات، بۆته مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌ش بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژئاوا وه‌ك خۆیان ده‌ڵین، كه‌چی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌تی وه‌كو كورد روبه‌ڕووی بۆته‌وه هه‌موو دوڵهتدارانی جیهان چاوه‌ڕوانی كوردی بێ ده‌وڵه‌ت ده‌كات ئه‌و مه‌ترسیه له دهوڵهتاكانیان دوورخاته‌وه‌و نه‌یهێڵی؟ بۆیه حه‌ق وایه یه‌كه‌مین عه‌جایبی سیاسی جیهانی ئێمه‌یی كوردی بێ ده‌وڵه‌ت بین.
بورهان عبدالرحمان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23