riklam

رۆژنامه‌نوسێك سێ مانگه‌ له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌

kurdistani 08:08 PM - 2014-08-27
هه‌واڵی شه‌هید خالید گه‌رمیانی

هه‌واڵی شه‌هید خالید گه‌رمیانی

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ رۆژنامه‌نوسێكی لاوی خه‌ڵكی كه‌لار تاوه‌كو ئێستا له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵ.

 هه‌واڵی شه‌هید خالیده‌ سه‌وز كه‌ كوڕی شه‌هیده‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وێنه‌گری كه‌ناڵی كوردساته‌ و كاری فۆتۆگرافیش ده‌كات، ئه‌وه‌ بۆ PUKmedia ده‌خاته‌ڕوو: مانه‌وه‌م له‌به‌ره‌ی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگ چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌، جگه‌ له‌ خۆشه‌ویستیم بۆ نیشتمان له‌هه‌مان كاتدا بوومه‌ته‌ هاورێی پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌مه‌وێت ئه‌رشیفێكی گه‌وره‌ له‌ شه‌ری دژه‌ تیرۆر تۆماربكه‌م و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ ناتوانم پێشمه‌رگه‌ جێبهێڵم و بچمه‌وه‌ بۆ ماڵ.
 
وتیشی: چه‌ند جارێك له‌ هێرشی پێشمه‌رگه‌ و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌كو وێنه‌گرو فۆتۆگراف تاوه‌كو نزیكترین خاڵی پێشمه‌رگه‌ و داعش چووم و چه‌ند جارێكیش له‌كه‌ناری مه‌رگ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌.
 
هه‌واڵی شه‌هید خالید ئه‌وه‌ش دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ له‌نزیكه‌وه‌ قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌م بینیوه‌و هه‌رگیز ناتوانم وشه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌ تاوه‌كو وه‌سفی بكه‌م، ئه‌وان پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی خاكی كوردستانن و هیوادارم دوای تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ بدات و شه‌هیده‌كانی شه‌ری تیرۆریش بكاته‌ سومبولی به‌دیهێنانی دیموكراسی و ئازادی له‌كوردستان.

هه‌واڵ خالید سه‌وزه‌ له‌ساڵی 1991 له‌شاری كه‌لار له‌دایك بووه‌و كوڕی شه‌هید خالیده‌ سه‌وزه‌یه‌ كه‌ كه‌پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی سنوری گه‌رمیان بووه‌و ئێستا وێنه‌گری كه‌ناڵی كوردسات نیوزه‌و كاری فۆتۆگرافی ده‌كات.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket