په‌یمانگای ته‌كنیكی پێنجوێن ده‌كرێته‌وه
kurdistani 02:23 PM - 2014-08-27كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌كاتی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنیان به پێنجوێنییه‌كان دابوو
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به بڕیاری ژماره (4/13888) په‌یمانگای ته‌كنیكی پێنجوێن ده‌كاته‌وه‌و خوێندكاران و لاوانی پێنجوێن به‌گرنگییه‌وه له بڕیاره‌كه ده‌ڕوانن، مامۆستایه‌كیش ده‌ڵێت ساڵانه سه‌دان خوێندكار بۆ خوێندن روویان له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پێنجوێن كردووه، به‌ڵام لێره به‌دواوه خوێندكاران ده‌توانن له ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا بخوێنن، ئه‌وه‌ش هه‌م كارئاسانییه بۆ خه‌ڵك و هه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ت ئاسانتر ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی لیستی سه‌وزیش ده‌ڵێت پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و به‌ڵێنه‌مان به خه‌ڵكی پێنجوێن دابوو، ئێستاش به‌ڵێنه‌كه‌مان به‌دیهێناوه.
پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانین
یه‌كێك له دروشم و به‌ڵێنه‌كانی لیستی سه‌وز كردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌ك بوو له پێنجوێن.
سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی سه‌وز به PUKmedia ی راگه‌یاند: پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئێمه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كه چه‌ند به‌ڵێنێكمان به خه‌ڵكی پێنجوێن دابوو، ئێمه هه‌ر له ئێستاوه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو به‌ڵێنه‌كان.
وتیشی: پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی گرنگه‌و هه‌مووكات جێگه‌ی گرنگی بووه بۆ ئێمه، هه‌ربۆیه یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێماندابوون به‌دیهات، دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه له ماوه‌ی داهاتوودا پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی هه‌موو به‌ڵێنه‌كانمان ده‌بین.
داوای گه‌نجان بوو
رۆژی 21ی حوزه‌یرانی ساڵی 2013 ده‌سته‌ی گه‌نجانی پێنجوێن یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری (ی.ن.ك) كرد بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری خه‌ڵكی پێنجوێن بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێژ یان په‌یمانگایه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری خوێندنی باڵا بكرێت.
هێمن محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌نجانی پێنجوێن به PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا دووجار داواكاری كردنه‌وه‌ی كۆلێژ یان په‌یمانگامان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش كاندیده‌كانی فراكسیۆنی سه‌وز به‌ڵێنیاندا فشارێكی زۆر دروستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌یمانگایه‌ك له پێنجوێن بكاته‌وه.
وتیشی: خۆشبه‌ختانه دوای هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و به‌رپرسانی حزبی له ناوچه‌كه رۆڵی باشیان بینیوه له ده‌رچوواندنی بڕیارێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه پشكی یه‌كێتییه بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی پێنجوێن.
پێشكه‌وتنی زانستییه
به‌بڕوای هاووڵاتیان و رۆشنبیران كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی ئاستی زانستی ناوچه‌كه پێشده‌خات و ده‌بێته ده‌رفه‌تێكیش بۆ كردنه‌وه‌ی لقه جیاوازه‌كانی زانكۆ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و سروشتی ناوچه‌كه.
رێبوار فه‌ره‌ج رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس بۆ PUKmedia وتی: پێنجوێن شارێكی فراوانه‌و ناوچه‌ی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌ی چه‌ندین مادده‌ی سروشتی و سامانی نیشتمانییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش قه‌زایه‌كی دووره‌ده‌سته‌و خوێندكارانی ناوچه‌كه له‌ڕووی زانستییه‌وه روبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ پێشخستنی توانستی زانستی سنووره‌كه.
وتیشی: پێنجوێن مه‌ڵبه‌ندی كۆبونه‌وه‌ی كانی گه‌وره‌ی به‌ردو ئاسن و نه‌وت چه‌ندین مادده‌ی سورشتی تره، هه‌ربۆیه پێویسته حكومه‌ت تایبه‌تمه‌ندی جوگرافی ناوچه‌كه له‌به‌رچاوبگرێت و به‌پێی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ناوچه‌كه كۆلێژ‌و په‌یمانگای تایبه‌تمه‌ند بكاته‌وه.
ئه‌ركی خه‌ڵك ئاسان ده‌كات
قه‌زای پێنجوێن ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و نزیكه‌ی 35 هه‌زار هاووڵاتی له قه‌زاكه‌دا ده‌ژین، هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به‌كاری كشتوكاڵ و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ته‌وه سه‌رقاڵن، به‌هۆی دووره ده‌ستی پێنجوێن له ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی و خراپی رێگاوبانه‌كان و سه‌ختی ناوچه‌كه‌وه، خوێندكاران گرفتی هاتوچۆو خوێندیان بۆ دروستبووه.
رێبوار فه‌ره‌جی رۆژنامه‌نووس وتی: ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان پێنجوێن و قه‌زاكانی تری هه‌رێمدا بكرێت، ئه‌وا پێنجوێن كه‌مترین خوێندكاری له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی په‌یمانگاو لقه جیاوازه‌كانی زانكۆیه له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها خراپی رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی پێنجوێن به ناوچه‌كانی تریشه‌وه گرفتێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م هاووڵاتیان و خوێندكارانه.
وتیشی: كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه ده‌ستكه‌وتێكی مێژووییه‌و ده‌بێته پاڵنه‌رێكی ئیجابی گرنگ بۆ پێشكه‌وتنی توانای زانستی خوێندكاران و هاندانی باشتری لاوان بۆ خوێندن.
جوڵه ده‌خاته پێنجوێن
به بڕوای شاره‌زایانی په‌روه‌رده كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا جوڵه‌یه‌كی زیاتر ده‌خاته پێنجوێن.
ئه‌مجه‌د عه‌لی مامۆستای بنه‌ڕه‌تی رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌ندین گرنگیی هه‌یه، هه‌م بۆ حكومه‌ت، هه‌م بۆ خه‌ڵك، چونكه ساڵانه سه‌دان خوێندكار له پێنجوێنه‌وه بۆ خوێندن ده‌ڕۆن بۆ په‌یمانگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پاره‌ی مانگانه‌و شوێنی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه‌یان بۆ دابینكراوه‌و ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستكردووه.
وتیشی: لێره به‌دواوه ئه‌م ئه‌ركه له‌سه‌ر حكومه‌ت نامێنێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی هاتنی خوێندكار له شاره‌كانی تره‌وه بۆ پێنجوێن جوڵه‌یه‌كی ئابووری گه‌وره‌ش ده‌خاته بازاڕه‌وه‌و فرۆشیارانی ناوچه‌كه زیاتر له‌جاران مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی داخراوه‌و هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی تر كه‌مترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر كلتوور‌و مێژووی قه‌زاكه هه‌یه، هه‌ربۆیه له‌كاتی هاتنی خوێندكارانی ناوچه‌كانی تر، پێنجوێن به‌ڕووی خه‌ڵكدا ده‌كرێته‌وه‌و كلتوور‌و مێژووی تایبه‌تی ناوچه‌كه به‌هه‌مووان ئاشناتر ده‌بێت.
خوێندكاران وه‌رده‌گرێت
به‌پێی نووسراوێكی ره‌سمی كه ئیمزای د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیاری كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاكه ده‌رده‌كات و داواش ده‌كات بۆ وه‌رزی خوێندنی 2015-2016 خوێندكار له په‌یمانگاكه وه‌ربگیرێت.
PUKmedia هاوكار محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23