riklam

هونه‌رمه‌ند كه‌ژێ بۆ پێشمه‌رگه‌ گۆرانی ده‌ڵێت

kurdistani 10:00 AM - 2014-08-27
بۆ پێشمه‌رگه‌ ناوی  تازه‌ترین كلیپی كه‌ژێیه‌

بۆ پێشمه‌رگه‌ ناوی تازه‌ترین كلیپی كه‌ژێیه‌

كچه‌ هونه‌رمه‌ندی لاو كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د بۆ ئازایه‌تی و جوامێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رهه‌مێكی نوێی پێشكه‌ش به‌ گوێگرانی كرد.

گۆرانیه‌كه‌ی كه‌ژێ باس له‌ ئازایه‌تی و خۆراگری هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، كه‌ بوونه‌ته‌ هه‌وێنی ئازایه‌تی و به‌رخودان و داوا له‌دایكی شه‌هیدان ده‌كات، كه‌ جله‌ ره‌شه‌كانیان فڕێ بده‌ن، چونكه‌ رۆڵه‌كانیان خوێنیان بۆ رزگاری وڵات رشتووه‌و بونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستانی ئازیز ئازادبێت و ئه‌وان خوێنیان به‌ فیڕۆ نه‌چووه‌ و شه‌هیدبوونیان به‌رهه‌می هه‌بووه‌ .

بۆ پێشمه‌رگه‌ ناوی  تازه‌ترین كلیپی كه‌ژێ یه‌ و  له‌ئاماده‌كردنی هاوتا ئه‌سعه‌د و هۆنراوه‌ی شاعیر عه‌بدول ره‌حمان بێلافه‌ و ئاوازی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ده‌ و له‌لایه‌ن تاریق خانه‌قینه‌وه‌ كاری تۆمار كردنی ده‌نگی بۆ كراوه‌ و دلێر عومه‌ر وێنه‌گر و ده‌رهێنای بۆ ئه‌و كاره‌ی كه‌ژێ كرده‌و  به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ئێستادا له‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن په‌خشده‌كرێت .

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket