riklam

گرنگی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان له‌ هه‌رێم

kurdistani 02:38 PM - 2014-08-23
(35) په‌یمانگای ئه‌هلی (7000) خوێندكاری له‌خۆگرتووه‌

(35) په‌یمانگای ئه‌هلی (7000) خوێندكاری له‌خۆگرتووه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاودێری وردی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ژماره‌یان (35) په‌یمانگای ئه‌هلییه‌و (7000) خوێندكاری له‌خۆگرتووه‌و هیچ مه‌رجێكی ته‌مه‌ن ره‌چاونه‌كراوه‌ بۆ خوێندن له‌و په‌یمانگایانه‌.

دانا محه‌مه‌د خدر به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاو په‌یمانگا ناحكومیه‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ستانداردی خوێندن له‌ په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، خوێندن له‌م په‌یمانگایانه‌ (5) ساڵه‌و مه‌رجه‌ ده‌رچوو قۆناغی نوێی بنه‌ڕه‌تی ته‌واوكردبێت و مه‌رجی ته‌مه‌ن ره‌چاوناكرێت.

وتیشی: تائێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان 35 په‌یمانگای ئه‌هلی هه‌یه‌و مۆڵه‌تیان له‌ وه‌زاره‌ت وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ك توانراوه‌ جێی (7000) خوێندكار بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بارگرانی باش له‌سه‌ر زانكۆو په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌، كه‌ ساڵانه‌ ده‌رچووانێكی زۆری 12ی ئاماده‌یی روو له‌ زانكۆو كۆلێژو په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان ده‌كه‌ن، دواجار ده‌رچووه‌كان ده‌بنه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆم و پێیانده‌وترێت كادری ته‌كنیكی ناوه‌ندی.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كاری ئێمه‌ چاودێریكردن و زانینی كوالێتی خوێندنی په‌یمانگاو خوێندنگا ئه‌هلیه‌كانه‌و مه‌رجیشه‌ هه‌موو ده‌رچوویه‌كی په‌یمانگا یان كۆلێژ خولی شیاندن ببینن پاش ده‌رچوونیان له‌ به‌شه‌كانیان.

سه‌باره‌ت به‌ ناوی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاو په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: زانستی كۆمپیوته‌ر كارگێڕی و وه‌رزش و نه‌وت و گه‌شتوگوزار له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ گرنگترین په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كانی كوردستانن.

PUKmedia عوسمان ئه‌بوبه‌كر - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket