riklam

جه‌له‌ولا.. ته‌نها له‌ئه‌مڕۆدا نزیكه‌ی 80 چه‌كداری داعش كوژراون

kurdistani 07:56 PM - 2014-08-22
چه‌كدارانی داعش له‌شكستدان

چه‌كدارانی داعش له‌شكستدان

له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆردومانێكی چڕی تیرۆرستان ده‌ستپێكرد، له‌و پێكدادانانه‌شدا نزیكه‌ی 80 چه‌كداری داعش كوژراون، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌داخه‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌له‌ولا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرش و بۆردومانمان كرده‌ سه‌ر تیرۆرستان و توانیمان ته‌نها له‌ ئه‌مڕۆداو له‌سنوری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ نزیكه‌ی 80 چه‌كداری تیرۆرستی بكوژین و نزیكه‌ی 8 چه‌كداریشیان لێ به‌دیل بگرین.

سه‌رچاوه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ وتیشی: له‌قۆڵی نه‌قشبه‌ندیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ تونیوێتی نزیكه‌ی 50 چه‌كداری تیرۆرستی بكوژن .

هه‌روه‌ها له‌قۆڵی ناوچه‌ی سه‌لوان-یشه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ تونیوێتی نزیكه‌ی 9 چه‌كداری تیرۆرستی بكوژن و 2 چه‌كداریش به‌دیل بگرن.

له‌قۆڵی قه‌ره‌ته‌په‌شه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ تونیوێتی نزیكه‌ی 7 چه‌كداری تیرۆرستی بكوژن و 3 چه‌كداریش به‌دیل بگرن.

له‌قۆڵی كۆباشی-شه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ تونیوێتی نزیكه‌ی 10 چه‌كداری تیرۆرستی بكوژن و 3 چه‌كداریش به‌دیل بگرن.


PUKmedia سامان یاروه‌یس- هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket