riklam

سه‌نگاوی: داعش دووباره‌ په‌نای بۆ ناو ماڵه‌كانی جه‌له‌ولا بردوه‌

kurdistani 11:37 AM - 2014-08-22
سه‌نگاوی: داعش ووره‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ روخاوه‌

سه‌نگاوی: داعش ووره‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ روخاوه‌

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر رایگه‌یاند، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ بۆردومانی چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كانی داعشیان كردوه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمان و هێرشانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیمان چه‌ندین ناوچه‌ له‌تیرۆرستان پاك بكه‌ینه‌وه‌.

مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ بۆردومانێكی چڕیان كرده‌ سه‌ر چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كانی داعش، له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمان هێرشانه‌ توانیمان چه‌ندین گوندو ناوچه‌ له‌تیرۆرستان پاك بكه‌ینه‌وه‌.

وتیشی: هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا ده‌ستی تیرۆر له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بڕین ناگه‌ڕێینه‌وه‌.
 راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا چه‌كدارانی داعش دووباره‌ خۆیا خزاندۆته‌وه‌ ناو ماڵه‌كانی جه‌له‌ولا و له‌پاڵ ژن و ماڵ و هاووڵاتیانی بێتاواندا ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌ شه‌ڕكردن بده‌ن.


PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket