riklam

نه‌قشبه‌ندی: راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان تائێستا ره‌سمی نییه‌

kurdistani 11:12 AM - 2014-08-22
راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان جیاوازه‌

راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان جیاوازه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌نێت، هه‌ركاتێك وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد، بێگومان هه‌موو وڵاتانی موسڵمان ئه‌و رۆژه‌ ده‌كه‌نه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئه‌ویش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ جه‌ژنی قورباندا زیاتر له‌سێ ملیۆن حاجی له‌ جیهانه‌وه‌ رووده‌كه‌ن مه‌كه‌، بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و رۆژه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه‌ ده‌ستنیشان بكرێت، نه‌ك پشت به‌ بینینی مانگ ببه‌سرێت، وه‌ك ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.

 وتیشی: ئه‌و هه‌واڵانانه‌ی هه‌یه‌ له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، ته‌نها پێشبینییه‌ نه‌ك بڕیار، چونكه‌ تائێستا وڵاتی سعودیه‌ ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستنیشان نه‌كردوه‌، كه‌ ئاخۆی كه‌ی حاجیان سه‌رده‌كه‌ون بۆ كێوی عه‌ره‌فه‌، كه‌ بێگومان یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌كه‌وێته‌ رۆژێك دوای ئه‌و رۆژه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 3600 حاجی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket