riklam

چه‌كدارانی داعش ته‌نها ده‌توانن هه‌ڵبێن

kurdistani 10:31 AM - 2014-08-22
 بۆردومانی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كاته‌ ئامانج

بۆردومانی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كاته‌ ئامانج

له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ 22-8-2014  تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له‌ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی داعش-یش ته‌نها هه‌ڵدێن.

په‌یامنێرانمان له‌ناوچه‌كانی نه‌قشبه‌ندی و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، پێیان راگه‌یاندین، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له‌ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی داعش-یش ته‌نها هه‌ڵدێن و ناتوانن رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ببنه‌وه‌.

په‌یامنێرانمان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: له‌هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی نه‌قشبه‌ندی و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی به‌رفراوانیان ده‌ستیپێكرده‌و له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و رزگاركردنی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا.


PUKmedia په‌یامنێرمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket