جه‌له‌ولا.. ره‌فتاره نامرۆڤانه‌كانی داعش له نه‌مانی وره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن
kurdistani 01:58 AM - 2014-08-22ئه‌ندامانی سوپا‌و پۆلیس به‌كارده‌هێنێت بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه
له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داگیركردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ئه‌و تیرۆرستانه ده‌ستاینكرد به ئه‌نجامدانی كاره دڕندانه‌و نامرۆڤانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی ئه‌و ناحیه‌یه، یه‌كێك له‌و كارانه‌شی كه داعش له جه‌له‌ولا ئه‌نجامیدا ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی پۆلیس و سوپا‌و به‌كارهێنانیان بۆ ئه‌نجامدانی كاره قێزه‌ونه‌كانیان و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه كورده‌كانی جه‌له‌ولا كه‌به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و رویان له ناوچه ئارامه‌كان كرد، هه‌روه‌ها تیرۆرستانی داعش بۆ رێگرتن له هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ندین پردیان ته‌قانده‌وه كه جه‌له‌ولا به ناوچه‌كانی تره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
PUKmedia له‌سه‌ر زاری هاووڵاتیه‌كی شایه‌تحاڵ كاره نامرۆڤانه‌كانی داعش له ناحیه جه‌له‌ولا ده‌گێڕێته‌وه كه له‌دوای داگیركردنی ناحیه‌كه به‌رامبه‌ر به كوردان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌ی داننان نه‌بوون به ده‌سه‌ڵاته دڕندانه‌كه‌ی داعشدا گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌و هاووڵاتیه شایه‌تحاڵه كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی جه‌ماهیری جه‌له‌ولایه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: له‌دوای داگیركردنی جه‌له‌ولا سه‌عات 10ی شه‌وی 10-8-2014 تیرۆرستانی داعش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان و ده‌ستیانكرد به ته‌كبیركردن و هاواریانده‌كرد كه ئێمه بۆ رزگاركردنی ئێوه هاتووین.
وتیشی: سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یان من و دایكه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌م و دراوسێیه‌كمان ویستمان له مه‌ترسی تیرۆرستانی داعش هه‌ڵبێین، به‌ڵام له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سێ تیرۆرستی داعش هاتنه سه‌ر رێگاكه‌مان ویستیان رێگری له تێپه‌ڕبوونمان بكه‌ن من و دایكم هه‌رچۆنێك بێت خۆمان رزگاركرد، به‌ڵام دراوسێكه‌مان له‌ترسی ئه‌و سێ تیرۆرسته گه‌ڕایه‌وه‌و نه‌هات له‌گه‌ڵمان، به‌پێی زانیارییه‌كانم كه دوای سێ رۆژ تیرۆرستانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌رماڵی دراوسێكه‌مان و بردویانه‌و بێ سه‌روشوێنیانكردوه له ئێستاشدا هه‌رچی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌م وه‌ڵامی نیه‌و بێ سه‌روشوێنه، به‌هه‌مان شێوه‌ی هاوڕێكه‌م چه‌ندین هاووڵاتی تر بێسه‌رو شوێن كراون.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی داننه‌نان به ده‌سه‌ڵاتیاندا تيرۆرستانی داعش چه‌ندین كه‌سيان شه‌هیدكردوه‌و زۆربه‌ی ماڵه كورده‌كانیشیان ته‌قاندۆته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتیه راشیگه‌یاند: له جه‌له‌ولا تیرۆرستانی داعش زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كۆكردۆته‌وه كه ئه‌ندامی سوپا‌و پۆلیسن، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه بزانن هاوسۆزیان بۆ كورد هه‌یه ده‌یانگرن و بێ سه‌روشوێنیان ده‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌ره‌بی شۆڤێنین ده‌یانكه‌ن به ئه‌ندام له ریزه‌كانی خۆیان و له‌دژی پێشمه‌رگه شه‌ڕیان پێده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه هۆكاری به‌كارهێنانی ئه‌ندامانی پۆلیس و سوپا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و پردانه‌ی كه جه‌له‌ولا به ده‌ره‌وه‌ی ناحیه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه بۆ روخان و به‌ردانی وره‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌گێڕنه‌وه، ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و كارانه‌ی كه تیرۆرستانی داعش ده‌یانكه‌ن له مه‌ترسیانه له هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و قه‌تیسكردنی خۆیانه له ناو ناحیه‌كه‌دا.
له ئێستاشدا رۆژانه فڕۆكه جه‌نگیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش له جه‌له‌ولاو ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا تیرۆرستانی داعش زیانی گیانی و ماددی زۆریان لێده‌كه‌وێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی جه‌له‌ولا كشاونه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و تیرۆرستانه‌ی كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین ده‌كێشنه‌وه‌و به‌ره‌و سنوره‌كانی وڵاتی سوریا ده‌ڕۆن.
شایه‌نی باسه دوای دوو مانگ له روبه‌ڕوبوونه‌وی تیرۆرستانی داعش رۆژی 10-8-2014 به‌هۆی چۆڵكردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه تیرۆرستانی داعش ئه‌و ناحیه‌یه‌ان داگیركرد، به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌ش هۆكاری چۆڵكردنی جه‌له‌ولا بۆ پلانی سه‌ربازی ده‌گێڕنه‌وه پێیان وایه داعش له ده‌ره‌وه‌ی جه‌له‌ولا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێناكرێت، به‌وپێیه‌ی له‌ناو جه‌له‌ولادا له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانه‌وه هاوكاری ئه‌و تیرۆرستانه ده‌كرا.
PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28