riklam

خورماتوو.. بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش به‌رده‌وامه‌

kurdistani 01:07 AM - 2014-08-22
تیرۆرستانی داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندینیان لێكوژراون

تیرۆرستانی داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندینیان لێكوژراون

بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش  له‌ چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ری خورماتوو به‌رده‌وامه‌و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانیان تیرۆرستانی داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندینیان لێكوژراون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدوڵڵا بۆره‌ سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری خورماتووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌ خه‌ستی بۆردومانی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش ده‌كه‌ن له‌ گوندی یه‌نگیجه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو، هه‌روه‌ها ناو به‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ دۆشكه‌ بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كه‌ن.

وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان تیرۆرستانی داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندینیان لێكوژراون و برینداربوون.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوره‌كه‌دان و له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش.

شایه‌نی باسه‌ شه‌وی رابردوو 21-8-2014 فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ گونده‌كانی یه‌نگیجه‌و سه‌لام و حلیوان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئامرلی سه‌ربه‌ قه‌زای خورماتوو كرده‌ ئامانج و له‌و بۆردومانانه‌دا گورزی كوشنده‌ به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وت و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوژران و چه‌ندین ئۆتۆمبێل و چه‌كیشیان له‌ناوبران.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket