riklam

دوای چوار رۆژ له‌ ونبوونی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌

kurdistani 11:03 PM - 2014-08-21
ئه‌رشيف

ئه‌رشيف

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21-8-2014 ته‌رمی پیاوێكی ته‌مه‌ن 84 ساڵان  له‌ قوله‌ی كانی مارانی سه‌ربه‌ قه‌زای رانیه‌ دۆزرایه‌وه‌.

ته‌ها محمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند : پاش نیوه‌ڕۆی  ئه‌مڕۆ ته‌رمی پیاوێك هێنرایه‌ پزیشكی دادی  رانیه‌، دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌  هیچ ئاسه‌وارێكی گوماناوی به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو خنكاوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی  ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌رمه‌كه‌ له‌ ئاودا مابوه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی تێكچووبوو.

وتیشی:  به‌هۆی بوونی گومان له‌ هۆكاری خنكانه‌كه‌ی ته‌رمی پیاوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا.

جێكای ئاماژه‌یه‌ پیاوه‌ خنكاوه‌كه‌ خه‌ڵكی چوار قوڕنه‌یه‌و ته‌مه‌نی 84 ساڵانه‌و چوار رۆژ بێش ئێستا دیار نه‌ماوه‌و ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ قوله‌ی كانی ماران دۆزراوه‌ته‌وه‌.


PUKmedia   زێرین عومه‌ر – رانیه‌    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket