riklam

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌ستنیشانكرا

kurdistani 10:01 PM - 2014-08-21
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی پارتی دادو گه‌شه‌پێدانی توركیا (AKP) كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-8-2014 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان (AKP) و سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه‌ی دیاریكرد.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان (AKP) و سه‌رۆك وه‌زیرانی  توركیا به‌هۆی  هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژی 10-8-2014 ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆی وه‌ك جێگیره‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی خۆی دیاریكرد.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ ماوه‌ی 6 ساڵه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه‌و له‌ ئێستاشدا تاكه‌ كاندیدی پارتی دادو گه‌شه‌پێدانه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی پارته‌كه‌ی و له‌ هه‌مان كاتیشدا كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket