riklam

بۆردومانی فڕۆكەكان زیاتر لە 10 داعشی كوشت

kurdistani 08:34 PM - 2014-08-21
چەند چەكێكی دژە فڕۆكەو قەناسیان تێكشاندوە

چەند چەكێكی دژە فڕۆكەو قەناسیان تێكشاندوە

فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بۆردومانی چەند گوندێكی سنوری قەزای خورماتویان كردو چەند ئامانجێكیان پێكاوەو زیاتر لە 10 داعشیشیان كوشتووە.

سەرچاوەیەكی هەواڵگری لەقەزای خورماتوو بە PUKmediaی راگەیاند: كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق چەند گوندێكی ناحیەی  سلێمان بەگی سەر بەقەزای خورماتوویان بۆردومانكردوە كە تیرۆریستانی داعشی تێدایە.

سەرچاوەكە وتیشی: بەپێی زانیارییەكانیان بۆردومانەكەی فڕۆكە جەنگیەكان چەند ئامانجێكی پێكاوەو چەند چەكێكی دژە فڕۆكەو قەناسی تێكشاندوە كە لەبەرزاییەكانی ئەو ناوچانەدا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرابوون.

لەبارەی ژمارەی كوژراوانی داعشیشەوە لەئەنجامی ئەو بۆردومانیە فڕۆكەكاندا، سەرچاوەكە وتی:بەپێی زانیاریەكان بەهۆی بۆردومانەكەوە زیاتر لە 10 تیرۆریستی داعش كوژراون.

PUKmedia عومەر غەریب – كەركوك  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket