riklam

نوێكراوەتەوە.. وەفدەكەی كورد لەبەغدایەو لەگەڵ سەرۆك كۆمارو هاوپەیمانی نیشتمانی كۆدەبێتەوە

kurdistani 07:17 PM - 2014-08-21
وه‌فدی كورد له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیش كۆده‌بێته‌وه‌

وه‌فدی كورد له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیش كۆده‌بێته‌وه‌

سبەینێ وەفدی دانوستانكاری كورد یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات و دواتریش لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق و وەفدی دانوستانكاری هاوپەیمانی نیشتمانی كۆدەبێتەوە.

فریاد رەواندزی نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوەفدی دانوستانكاری كورد لەبەغدا بە PUKmediaی راگەیاند: هەر پێنج ئەندامەكەی وەفدی دانوستانكاری كورد لەبەغدان و سبەینێ سەعات 9ی بەیانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامدەدەین بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكان و بزانین دوا پێشهاتەكانی دانوستانی نێوان لایەنەكانی تر چیەو حەیدەر عەبادی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت چۆن حكومەت پێكدەهێنێت.

وتیشی: بڕیارە هەر سبەینێ وەك وەفدی دانوستانكار لەگەڵ د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق كۆببینەوەو دواتریش لەگەڵ وەفدی دانوستانی لایەنی هاوپەیمانی نیشتمانی كۆدەبینەوە، دواتریش لەگەڵ لایەنی سوننە كۆدەبینەوە، دەمانەوێت بزانین لایەنەكانی شیعەو سوننەو هەروەها حەیدەر عەبادی چۆن لەپێكهێنانی حكومەت دەڕوانن و داواكاری ئەو لایەنانە چیە تا بۆچونەكانیان هەڵبسەنگێنین، دواتریش لەكۆبوونەوەی نێوان خۆماندا هەنگاوەكان هەڵبەسنگێنین و داواكاری و راسپاردەو بۆچونەكانی خۆمان بۆ چۆنیەتی پێكێهێنانی حكومەت بخەینە بەردەم لایەنی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەو سوننەو د.حەیدەر عەبادی كە بۆخۆی داوایكردوە لەگەڵی كۆببینەوە.

لەبارەی دانانی كارنامەو بەرنامەی گفتوگۆكانی وەفدەكەشیان رەواندزی وتی: ئێمە كارنامەو بەرنامەی چۆنیەتی گفتوگۆكان دادەنێن، تا بزانین لایەنەكان چیان لەحكومەت دەوێت و ئێمەش چیمان دەوێت، ئێمە لەسەر دوو ئاست كاردەكەین، لەسەر ئاستی عیراقی و كوردستانی و هەردوو داواكەشمان یەك پاكێجەو پێشكەشی د.حەیدەر عەبادی و لایەنەكانی هاوپەیمانی نیشتمانی و لایەنی سوننە دەكەین، هەموو داواكارییەكانمان رونەو تا ئەو لایەنانە نەبینین وەرەقەی خۆمان ئاشكرا ناكەین.

وه‌فدی دانوستانكاری كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق پێكهاتووه‌ له‌(هۆشیار زێباری له‌پارتی سه‌رۆكی وه‌فد، فریاد ره‌واندزی نوێنه‌ری یه‌كێتی، جه‌لال جه‌وهه‌ر نوێنه‌ری گۆڕان، نه‌جیب عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری یه‌كگرتوو، زانا رۆستایی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی).

PUKmedia گۆران وەهاب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket