riklam

UN ستایشی‌ رۆڵی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك ده‌كات

kurdistani 06:52 PM - 2014-08-21
نوێنه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان ستایشی‌ رۆڵی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوكیان كرد

نوێنه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان ستایشی‌ رۆڵی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوكیان كرد

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئه‌مڕۆ‌ 21/8/2014 چاویكه‌وت به‌ كونگ جوی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ سیاسی‌ یۆنامی‌ له‌ كه‌ركوك و رافی‌ سولانكی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمسیۆنی‌ كاروباری‌ كۆچبه‌ران له‌ پارێزگاكه‌.

له‌ دیدارێكدا گفتوگۆی‌ بارودۆخی‌ كۆچبه‌ران كرا كه‌ له‌ پارێزگاكانی‌ تره‌وه‌ روویان كردووه‌ته‌ كه‌ركوك، له‌وڕووه‌وه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاماژه‌یكرد به‌ دروستكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆچبه‌ران له‌ پارێزگاكه‌ بۆ ئاسانكاری‌ گه‌یاندنی‌ هاوكاری‌ و بیمه‌ی‌ دارایی‌ بۆیان.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ كاروباری‌ كۆچبه‌ران ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی كه‌‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك زه‌وی‌ ته‌رخانكردووه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌و ئه‌مڕۆ ده‌ستمانكرد به‌ چاككردنی زه‌وییه‌كه‌و ئاماده‌كردنی‌ و كاركردن به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك بۆ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان ستایشی‌ رۆڵی‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوكیان كرد له‌ به‌دواداچوونی‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ دۆسیه‌ی‌ كۆچبه‌ران و هاوكاریكردنیان.

PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك

5151182182014_2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket