riklam

خۆبه‌خشانه‌ جوانكاری بۆ ئاواره‌كان ده‌كرێت

kurdistani 05:30 PM - 2014-08-21
ئامانجمان له‌وكاره‌ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌مییه‌ بۆ خوشك و برایانی شه‌نگال

ئامانجمان له‌وكاره‌ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌مییه‌ بۆ خوشك و برایانی شه‌نگال

سه‌نته‌ری دانیا بۆ فێربوون و جوانكاری خانمان به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ منداڵانی كوردستان، خۆبه‌خشانه‌ كاری قژبڕین و جوانكاری بۆ خانمان و گه‌نجان و منداڵان و ته‌واوی خێزانه‌ ئاواره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

كامه‌ران له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانی منداڵانی كورد به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئامانجمان له‌و كاره‌ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌مییه‌ بۆ خوشك و برایانی شه‌نگال كه‌ ئێستا لامان میوانن، ئه‌وان له‌ زێدی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ربوون و جگه‌ له‌ خۆراك و جلوبه‌رگ پێویستیان به‌ كاری ده‌لاكی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها دابینكردنی شامپۆی قژ كه‌ زۆر پێویستیان پێیه‌تی، چونكه‌ ئه‌وه‌ش به‌شێكی پێویستی ژیانه‌و ده‌بیت مرۆڤ به‌رده‌وام گرنگی به‌ رووخساری بدات.

وتیشی: راشیده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌ر ئارایشتگایه‌ك توانای كاری خۆبه‌خشی له‌وجۆره‌ی هه‌یه‌، ئێمه‌ وه‌ك سه‌نته‌ره‌كه‌مان ئه‌ركی كرێی ئۆتۆمبێلیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket