مه‌حمودی حاجی ساڵح:هه‌وڵی باشتركردنی بژێوی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ده‌ین
kurdistani 04:53 PM - 2014-08-21وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید كوبوونه‌وه
بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له بانی مه‌قان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ 21/8/2014 مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد.
سه‌ره‌تا له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كۆبووه‌وه‌و پێكه‌وه بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و دروستكردنی رایه‌ڵه‌و میكانیزمی باشتر بۆ پته‌وكردنی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئه‌و رێكخراوانه‌و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هاتووه‌ته‌كایه‌وه هه‌ندێك له كاره‌كانی سستكردووه، به‌ڵام هیوادارم به كار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بتوانین زیاتر له خزمه‌ت كه‌سوكاری شه‌هیداندا بین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به گرنگی رۆڵی رێكخراوه‌كان كرد بۆ گه‌یاندنی داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌ریه‌كه‌و له بواری كاركردنی خۆیداو پێیڕاگه‌یاندن كه رێكخراوه‌كان نزیكترین كه‌سن له كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تا داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانیش مه‌به‌ستییه‌تی له‌نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان بكات.
پاشان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی چه‌مچه‌ماڵ كۆبووه‌وه تا له‌نزیكه‌وه گوێبیستی كه‌موكوڕی و گرفته‌كانیان بێت و داوای لێ‌كردن هه‌رچی له‌توانایاندایه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان درێغی نه‌كه‌ن و رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به هه‌موو توانای له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گوزه‌ران و بژێوی كه‌سوكاری شه‌هیدان باشتر بكات و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چه‌مچه‌ماڵ، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌نفال كه وابڕیاره له‌ناو مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له بانی مه‌قان دابمه‌زرێت، كۆبووه‌وه‌و به تێروته‌سه‌لی باس له‌لایه‌نه هونه‌ری و ئیدارییه‌كانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه كرا.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وێڕای به‌گرنگه‌وه باسكردنی بوونی مۆزه‌خانه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه، ته‌ئكیدی له نیشاندانی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و جێماوه‌كانی ئه‌نفال و ئه‌و شتانه‌ی له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه كرده‌وه تا به شێوه‌یه‌كی زانستی نیشانبدرێت و بكرێته لایه‌نێك له هه‌وڵه‌كان بۆ ناساندنی جینۆسایدی كوردستان.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری و ستافی مۆنۆمێنته‌كه كۆبووه كه سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كوڕ‌و كچی شههیدنن تا له رێگای ئه‌وانه‌وه له‌نزیكه‌وه له ئێش و ئازاری كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاگاداربێت و له پێداویستی و كه‌موكوڕییه‌كانی كۆڵینه‌وه.
شایانی باسه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هه‌ریه‌ك له به‌هادین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكروانی سلێمانی و په‌ری نوری عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌ندازیارانی پلاندانان له وه‌زاره‌ت، یاوه‌ری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدانیان ده‌كرد.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24