riklam

وه‌زیری دارایی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشێلده‌كات

kurdistani 04:15 PM - 2014-08-21
ئه‌و وه‌زیره‌ كار به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناكات و پێشێلیان ده‌كات

ئه‌و وه‌زیره‌ كار به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناكات و پێشێلیان ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا پێشێلكارییه‌كی رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرابوو كه‌ دوو كه‌سی به‌ بڕوانامه‌ی (ناوه‌ندی و كۆلێژی یاسا) به‌ ناونیشانی (به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی و شاره‌زا) به‌ مووچه‌ی (948000) دامه‌زراندووه‌، له‌ ئێستادا به‌ به‌ڵگه‌ ده‌سه‌لمێنرێت كه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ كار به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناكات و پێشێلیان ده‌كات.

به‌پێی نووسراوێكی ره‌سمی كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌و به‌ ژماره‌ 1196 له‌ رۆژی 2012/7/4 دا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ساڵح ره‌ئوف به‌رِێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌ ده‌رچووه‌و بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم گشاندنی بۆ كراوه‌، بۆ گۆرِینی ناونیشان ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشێلكردوه‌و كاریان پێناكات.

له‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی-دا بۆ گۆڕینی ناونیشانی فه‌رمانبه‌ران پله‌ (2) بۆ پله‌ (1) ده‌بێت نووسراو ئاڕاسته‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن، كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م رێنماییانه‌ بكه‌ن.

1- دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی گۆڕینی ناونیشان بۆ (شاره‌زاو راوێژكاری یاسایی و دارایی و كارگێڕی و هونه‌ری و هتد...) به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
ا) ده‌رچووی كۆلێژ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێت
ب) (17) ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت (فعلی)
ج) (5) ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت له‌ پله‌ (2)
د) هه‌بوونی پله‌ی به‌تاڵ له‌ میلاكی په‌سه‌ندكراو
ه) توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌كه‌مان بكات له‌ بواری پسپۆری خۆیدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌سه‌ند كرابێت

2- دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی گۆڕینی ناونیشان بۆ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
ا) ده‌رچووی كۆلێژ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێت
ب) (17) ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت (فعلی)
ج) هه‌بوونی پله‌ی به‌تاڵ له‌ میلاكی په‌سه‌ندكراو

3- دیاریكردنی مه‌رجه‌كانی گۆڕینی ناونیشان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار
ا) ده‌رچووی په‌یمانگا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بێت
ب) (17) ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت (فعلی) بۆ ده‌رچووی كۆلێژ
ج) (20) ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگا

د) لێپرسراوی فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت یان لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بێت به‌لای كه‌مه‌وه‌ (10) فه‌رمانبه‌ری هه‌بێت
ه) هه‌بوونی پله‌ی به‌تاڵ له‌ میلاكی په‌سه‌ندكراو
و) (5) ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی هه‌بێت له‌ پله‌ (2)

PUKmedia    لانه‌ كاشان

ئه‌و رێنماییانه‌ی رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری پێناكات

 

5312162182014_345 (1).jpg

 

پێشێلكارییه‌كه‌ی رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 

3013162182014_345 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket