ئه‌وروپا.. مزگه‌وته‌كان ده‌خرێنه ژێر چاودێری و رێگه له هاندانی گه‌نجان ده‌گیرێت
kurdistani 02:50 PM - 2014-08-21گه‌نجان به‌ناوی ونبونه‌وه په‌یوه‌ندی به گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن
ماوه‌یه‌كه دیارده‌یه‌كی زه‌ق له‌شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌ویش هه‌ڵواسینی وێنه‌ی گه‌نجانی موسڵمان له شوێنه گشتیه‌كان و له‌سه‌ر ستونی كاره‌باكان كه لێی نووسراوه ئه‌م فڵان كوڕی فڵانه‌و له سه‌عات ئه‌وه‌ندی فڵانه رۆژه‌وه له‌ماڵ چۆته ده‌ره‌وه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تكایه هه‌ر كه‌سێك زانیاریه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه هه‌یه به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه بكات یا ده‌زگای پۆلیس ئاگادار بكاته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له وڵاتی به‌لجیكا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت ئینجا ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو نه‌مسا به‌پله‌ی دووه‌م دێن و به‌دوایاندا ووڵاتانی تر.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ناو وێنه‌كانیان هه‌ڵده‌واسرێت به پله‌ی یه‌كه‌م به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتانی مه‌غریب و جه‌زائیرو تونس و سۆماڵ و لیبیان به‌دوایاندا توركیا‌و شیشان و بۆسنیا هه‌ندێك وڵاتی تر، ئه‌مانه‌ش به‌شی زۆریان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپین.
به‌پێی راپۆرتێك كه له ده‌زگای هه‌واڵگری به‌لجیكی-دا هاتووه ئه‌م گه‌نجانه ون نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێكی زۆریان كه‌سوكاریان زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به شوێنی كوڕه‌كانیان هه‌یه‌و نه‌یان توانیه رێگریان لێبكه‌ن یا هه‌ر نه‌یانكردوه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر فشاری یاسایی و لێپێچینه‌وه لێیان كه‌سوكاریان وا نیشانده‌ده‌ن كه ئه‌وان نازانن رۆڵه‌كانیان له‌كوێین و ده‌چن ده‌زگاكانی پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه كوڕه‌كانیان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌و به‌و كاره‌شیان خۆیان له به‌دواچوونه یاساییه‌كان ده‌پارێزن.
له راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌لجیكی-دا ئاماژه بۆئه‌وه‌شكراوه ئه‌م گه‌نجانه‌ی به‌وشێوه‌یه ون ده‌بن ئه‌وانه له‌سه‌ر خاكی ئه‌وروپادا نامێنن و رووده‌كه‌نه سوریا‌و عیراق و به‌ناوی جیهادكردنه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزی گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی نێو راپۆرته‌كه، ئێستا ئه‌وروپا به‌شێكی زۆری ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی خستۆته‌ژێر چاودێری و رێگه‌گرتن له‌و جۆره خوتبانه‌ی هه‌ینی كه هانی گه‌نجانی موسڵمان ده‌ده‌ن بۆ كاری توند‌و تیژی په‌یوه‌ندیكردن به‌گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا راده‌یه‌ك ئه‌و گروپه تیرۆرستیانه كاری خۆیان هه‌ر ده‌كه‌ن له كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و ناردنی گه‌نجان بۆ ناو ریزی گروپه‌كانیان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئێستا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت له ژێر چاودێری توندی ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندان، به‌پێی راپۆرتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو به‌لجیكا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌وروپاوه رووله سوریا‌و عیراق ده‌كه‌ن ژماره‌یان زۆره‌و به هه‌زاران گه‌نج ده‌بن، ته‌نها له فه‌ره‌نسا پێنج تا حه‌وت هه‌زار جیهادی ئێستا له‌ناو گروپه تیرۆرستیه‌كاندان له عیراق و سوریا، به‌شی زۆریشیان رۆڵی سه‌ركرده‌ی گروپه‌كان ده‌بینن له داعش و قاعیده‌و جه‌بهه‌تلنوسره.
هه‌روه‌ها ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا له فڕۆكه‌خانه‌و سنوره‌كان كۆنتڕۆڵیان توندكردۆته‌وه بۆ رێگه‌گرتن له‌و دیارده‌یه‌ی كه گه‌نجان به‌ناوی ونبوونه‌وه په‌یوه‌ندی به گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
PUKmeida لوقمان به‌رزنجی- برۆكسل
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24