riklam

ئه‌مریكا به‌نیازه‌ 300 سه‌ربازی تر بۆ عیراق بنێرێت

kurdistani 01:24 PM - 2014-08-21
تائێستا ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ داواكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

تائێستا ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ داواكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

ئه‌مڕۆ 21-8-2014 به‌رپرسێكی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای كردووه‌ سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی عیراق بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، تائێستا ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ داواكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ره‌وانه‌كردنی نزیكه‌ی 300 سه‌ربازی تری ئه‌مریكا بۆ عیراق.

ئه‌و داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ مانگی 6ی ئه‌مساڵداو دوای داگیركردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانیه‌ داعشه‌وه‌ نزیكه‌ی 800 سه‌ربازی ئه‌مریكای ره‌وانه‌ی عیراق كرد.

PUKmedia    و/ هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket