riklam

پۆڵ برێمه‌ر: چه‌كی قورسی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌

kurdistani 07:36 PM - 2014-08-20
پۆڵ برێمه‌ر حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌مریكی له‌ عیراق

پۆڵ برێمه‌ر حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌مریكی له‌ عیراق

پۆڵ برێمه‌ر حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ ئه‌مریكی له‌ عیراق له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌، ئاشكرایكرد كه‌ چه‌كی‌ قورس و نوێی ئه‌مریكی به‌ كه‌شتی‌ به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بدرێته‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕی‌ داعشی‌ پێبكات، ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له‌ بۆردومانكردنی‌ مۆڵگه‌كانی‌ داعش.

پۆل برێمه‌ر حاكمی‌ ئه‌مریكی له‌سه‌ر عیراق له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ له‌ دیدارێكی‌ ته‌له‌فیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ BBC كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 20-8-2014 به‌ شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ بڵاوكرایه‌وه‌، له‌ باره‌ی‌ شه‌ڕی‌ داعش و ئه‌و دۆخه‌ی‌ له‌ عیراق و كوردستان دروستبووه‌ رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌مریكا هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكات و چه‌كی‌ نوێ و قورسیان پێبدات، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ عه‌مباركراون و به‌ كه‌شتی‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كراون و له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا ده‌گاته‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست.

پۆڵ برێمه‌ر وتیشی: وڵاته‌ زلهێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیشمان هه‌مان هه‌نگاوی‌ ئه‌مریكایان ناوه‌و چه‌كی‌ نوێ ره‌وانه‌ی‌ كورده‌كان ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕی‌ داعش.

به‌پێویستیشی زانی‌ هاوكاری‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت عیراق یه‌كبخات و له‌ په‌رته‌وازیی بیپارێزێت، هه‌روه‌ها كوردو سوننه‌ش له‌ حكومه‌ته‌كه‌دا به‌پێی مافی‌ خۆیان به‌شداربكات.

ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له‌ بۆردومانكردنی‌ داعش و مۆڵگه‌كانیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی‌ له‌ عیراق و سوریادا هه‌یه‌و تیایدا گردبوونه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیانی‌ تێدا ده‌كه‌ن.

PUKmedia  س/خه‌ندان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket