riklam

گه‌وره‌ترین ژنه‌ شاعیری ئێران كۆچی دوایی كرد

kurdistani 12:32 PM - 2014-08-20
سیمین  له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا و له‌تارانی پایته‌خی ئێران كۆچی دوایی كرد

سیمین له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا و له‌تارانی پایته‌خی ئێران كۆچی دوایی كرد

شاعیری ناوداری ئێرانی سیمین بێهبه‌هانی دوای ماوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشی، كۆچی دوایی كرد.

سیمین بێهبه‌هانی له‌ساڵی 1927 له‌تارانی پایته‌ختی ئێران له‌دایك بووه‌و له‌ ته‌مه‌نی 14ساڵیدا یه‌كه‌م شیعری نوسیوه‌و له‌هه‌مان سه‌رده‌مدا له‌رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانیدا به‌سه‌رنوسه‌ری شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی مه‌لوكوشوعه‌رای یه‌كه‌م شعری به‌ناوی به‌هار بڵاوده‌بێته‌وه‌، پێش شۆڕشی ئێران كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌كانی "جای پا – چلچراغ – مرمر- رستاخیز-ی بڵاوده‌بێته‌وه‌.

له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له‌ 300 شیعری بۆ ئاوازدانه‌ران نوسیوه‌و زۆربه‌شیان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی ئێرانییه‌وه‌ خوێندراون و كراون به‌ گۆرانی، دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش چه‌ندین به‌رهه‌می بڵاوكرده‌وه‌و له‌ ساڵی  2009 شدا خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی سیمین دووبواری پێبه‌خشرا.

هه‌روه‌ها تائێستا 22 به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌ چالاكڤانێكی بواری مافی ژنانیش ده‌ناسرا له‌ ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ گه‌وره‌ترین غه‌زه‌ڵبێژی ژنی مێژووی ئه‌ده‌بی ئێران ده‌ناسرا.

سیمین كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا و له‌ تارانی پایته‌خی ئێران كۆچی دوایی كرد، پێش مردنی داوای كردبوو كه‌ له‌ ئیمامزاده‌ تاهیر بنێژرێت، به‌ڵام به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێشتا شوێنی ناشتنه‌كه‌ی و كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌.

PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket