riklam

كوڕه‌ كوردێك یه‌كه‌می به‌ریتانیا ده‌بێت

kurdistani 12:39 PM - 2014-08-19
له‌ خوێندنی ماتماتیك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت

له‌ خوێندنی ماتماتیك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت

هێمن ئه‌حمه‌د خوێندكارێكی كوردی ته‌مه‌ن 18 ساڵان له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا له‌ خوێندنی ماتماتیك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر وه‌رده‌گرێت، هاوكات به‌هۆی زیره‌كییه‌وه‌ له‌هه‌مانكاتدا دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ یاساو ئه‌ندازیاریی شارستانی له‌ زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا به‌ ده‌ستده‌هێنیت، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خه‌ڵاتی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی پێده‌به‌خشێت.

  دوو شه‌ممه‌ ١٨-8-2014 له‌میانی پێشوازیكردن له‌ هێمن ئه‌حمه‌دو خێزانه‌كه‌ی د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستخۆشی له‌و خوێندكاره‌ كورده‌ كرد كه‌ له‌سێ بواری جیاوازدا (ماتماتیك، ئه‌ندازیاریی، یاسا) له‌سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: تۆ سه‌ری خۆت و خێزانه‌كه‌ت و هه‌مو كوردت به‌رزكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كوردێك به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ ئه‌و توانا به‌رزه‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان شانازی به‌ تۆوه‌ ده‌كه‌ین، هیوادارین له‌ داهاتوودا چه‌كی زانست و زانییارییه‌كانت بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد بخه‌یته‌ كار.

له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا هێمن ئه‌حمه‌د سوپاس سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد و رایگه‌یاند: رۆژێكی خۆشه‌ ئه‌مڕۆ من له‌ په‌رله‌مای وڵاته‌كه‌ی خۆم سه‌رۆكی په‌رله‌مان خه‌ڵاتم ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی كه‌ له‌زانست پێی گه‌یشتووم، من به‌ده‌ر له‌و بڕوانامانه‌ی كه‌ له‌ بواری (ماتماتیك و ئه‌ندازیاریی و یاسا) دا به‌ده‌ستم هێناوه‌، له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد پڕۆفیسۆرێك وانه‌م پێده‌ڵێت كه‌ دووه‌م پڕۆفیسۆری جیهانه‌ له‌ بواری زانستداو تاكه‌ قوتابم له‌ به‌ریتانیا به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ ئه‌و بڕوانامانه‌ به‌ده‌ستبهێنم.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket