riklam

پرسی ناساندنی جینۆسادی كورد له‌ ئه‌مریكا تاووتوێده‌كرێت

kurdistani 04:07 PM - 2014-08-18
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكا ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه‌

هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكا ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 18-8-2014 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیكرد له‌ پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی دیفد ته‌فرینی و نه‌جات عه‌بدوڵلا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ویلاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

له‌ دیدارێكدا پرسی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو هه‌روه‌ها مه‌رگه‌ساتی ئاواره‌ مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان و به‌هاناوه‌هاتنیان تاووتوێكرا.

پارێزه‌ر دیفید ئامانجی سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی شه‌نگال كۆبكاته‌وه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هاوكاریكردنی گه‌لی كوردستان دریغی ناكات.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لایه‌نێك له‌و هه‌وڵانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی جیهان نراون بۆ ناساندنی جینۆساید و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌ ئه‌مریكاو به‌گرنگییه‌وه‌ ته‌ئكیدی له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ ئه‌مریكا كرده‌وه‌و هیوای خواست بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دڵسۆزانی كورد له‌و وڵاته‌ پرسی جینۆساید له‌ كۆنگرسی ئه‌مریكا بناسرێت و ببێته‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان به‌ جینۆسایدی كوردستان بزانێت.

پرسی مه‌رگه‌ساتی مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان و ئاواره‌بوونیان بابه‌تێكی تری گفتوگۆكان بوون و ته‌ئكید له‌ گرنگی به‌هاناوه‌هاتنی وڵاتانی جیهان وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی كرایه‌وه‌، بۆ ئه‌م پرسه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌گرنگییه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ به‌هاناوه‌هاتنی ئه‌و وڵاتانه‌ كرد كه‌ له‌ ئێستادا یارمه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌یان داوه‌.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه‌.
 
PUKmedia  فوئاد عوسمان

545161882014_3-(2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket