مه‌لا به‌ختیار: بووین به به‌شێك له خه‌باتی ئازادی و دیموكراسی دنیا
kurdistani 07:09 PM - 2014-08-17.
مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌وه‌فدێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان ده‌كات و هه‌ڵوێست و پشتیوانیان له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت و به‌مایه‌ی یه‌كڕیزی دیموكراسی ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17-8-2014، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌شاری خانه‌قین، پێشوازی له یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و له‌دیدارێكدا، وێڕای ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رج و بارودۆخی سه‌ربازی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند: كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌م پێشهاته سه‌ربازییانه‌ی به‌هه‌لومه‌رجێكی نوێ زانی.
وتیشی: له‌ئێستاشدا دوژمنان له‌پاشه‌كشه و په‌رته‌وازه‌بووندان و وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌رزه.
مه‌لا به‌ختیار ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش كرد و یه‌كڕیزی فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مان و كاركردنی پێكه‌وه‌ییانی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكرد، به‌ئاراسته به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ی ئێستا له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا هه‌یه و له‌په‌رله‌مان ره‌نگیداوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش، كاریگه‌ری ده‌بێ له‌پشتیوانیكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان دژی تاقمی تیرۆریستی داعش و هێزه تاریكخوازه‌كان.
له‌و رووه‌شه‌وه لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی جیهان كرد له‌هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئه‌مه‌شی به‌مایه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێناسه‌كرد.
رونیشیكرده‌وه: كه ده‌بێ ئه‌م پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه به‌قازانجی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بقۆزینه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند پێشنیاز و سه‌رنجێكی خسته‌به‌رده‌م په‌رله‌مان، تاكاری جدی له‌سه‌ر بكرێ له‌پێناو باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه كوردستان.
له‌كۆتایی وته‌كانیشدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، سه‌ردانی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ شاری خانه‌قین و بۆ لای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌مایه‌ی پشتیوانی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یه‌كڕیزیی و هاوهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه كرد‌و رایگه‌یاند: كه گۆڕانكاری گه‌وره به‌ڕێوه‌یه له‌ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له‌خه‌ڵك و خاكی پیرۆزی كوردستان و دڵنیایی ته‌واویشی سه‌باره‌ت به‌ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌بارودۆخ و چۆنێتی كاره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌كاری لیژنه جیاجیاكانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، له‌پێناو باشتركردنی بژێوی ژیانی پێشمه‌رگه‌دا، كه له‌و رووه‌وه چه‌ندین راپۆرت ئاماده‌كراون و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و فه‌رمانده‌و هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه كرد، كه توانیویانه به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه روبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان ببنه‌وه.
هه‌روه‌ك مه‌حمود سه‌نگاوی لێپرسراوی میحوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه‌دا چه‌ندین رونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری خسته‌ڕوو، تیایدا رونیشیكرده‌وه: كه پێشمه‌رگه به‌وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه پارێزگاری له‌خاكی كوردستان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و داوای له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش كرد، كه به‌زوترین كات هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌یاسا ژیانی پێشمه‌رگه باشتر بكه‌ن و دڵنیاشی كردنه‌وه كه پێشمه‌رگه، له‌بستێك خاكی كوردستان خۆشنابێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ به‌ئاماده‌بوونی شێركۆ میروه‌یس، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی له‌سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان كرد‌و سه‌ردانه‌كیانی به‌مایه‌ی په‌رۆشی و پشتیوانی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زانی و وتی: له‌هۆشی هه‌ر تاكێكی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، هه‌ست به‌په‌رۆشی بۆ پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان، بۆ ئازادی، بۆ دیموكراسی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌و رووه‌شه‌وه، ئاماژه‌ی به‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه كرد، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك بازرگانان و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك پێشكه‌ش به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت.
مه‌لا به‌ختیار، وه‌بیریشیهێنایه‌وه كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه، له‌عیراق و سنوری باشوری كوردستان ده‌گوزه‌رێ، قسه‌كانی پێشووی ئێمه‌ی سه‌لماند، كه هێشتا ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌خه‌م نه‌ڕه‌خساوه و دوژمنان پیلان بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی ئازادی و دیموكراسی كوردستان ده‌گێڕن و خواستیانه رێگه له‌وه‌دیهێنانی ئامانجه وه‌دینه‌هاتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، به‌ئاماژه‌كردن بۆ هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانییه‌كانیان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، رایگه‌یاند: كه ئێستا ئێمه بووین به به‌شێك له‌خه‌باتی ئازادی و دیموكراسی هه‌موو وڵاتانی ئازاد له‌دنیادا و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: كه گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه نوێیه ده‌ڕوات، كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێته كێشه‌ی یه‌كه‌می دیموكراسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، سه‌رۆك و مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان، وێڕای دووباره راگه‌یاندنی پشتیوانی ده‌ستخۆشی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه مه‌به‌ستیان بووه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ببن، نه‌ك به‌ته‌نها له‌دووره‌وه له‌رووداوه‌كان بڕوانن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23