riklam

قەیرانی دارایی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەی چۆڵكردوە

kurdistani 06:20 PM - 2014-08-01
 سەردانیكردنی گەشتیاران 50% كەمیكردوە   فۆتۆ: ئه‌رشیف

سەردانیكردنی گەشتیاران 50% كەمیكردوە فۆتۆ: ئه‌رشیف

بەراورد بەساڵانی رابردوو رێژەی سەردانیكردنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیاریەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە 50% كەمیكردوەو  هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هۆكارەكەی بۆ قەیرانی دارایی هەرێم و دۆخە ئاڵوزەكەی عیراق دەگەڕێننەوە.

هێڤی حەسەن گەشتیارێكی ناوچەی سلێمانیە كە سەردانی سەیرانگای ئەحمەد ئاوای كردوە، بۆ PUKmedia ئەوەی رونكردنەوە كە تێكچونی سیستمی دابەشكردنی موچەو قەیرانی دارایی دوو هۆكاری سەرەكین بۆ كەمبونەوەی گەشتیارو ئەوەشی كە زۆر دەبینرێن لە هاوینە هەوارەكان عەرەبن.

لای خوشیەوە سامان كەریم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە  PUKmediaی راگەیاند: وەك گەشتوگوزاری هەڵەبجە هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كردبوو، بەڵام ئەوەی مایەی تێڕامان بوو ئەمساڵ گەشتیاری ئێران و هەرێمی كوردستان زۆر كەمیانكردوەو ئەوەشی هەیە عەرەبن  كە ئاوارەی هەرێم بوون و هیچ پارەكیش خەرج ناكەن.

وتیشی: هۆكاری سەرەكی  كەمبونەوەی گەشتیارانیش گەیشتوەتە 50% بەشێكی زۆری هۆكارەكەشی بۆ ئەو قەیرانە داراییەی هەرێم دەگەڕێتەوە، چونكە ساڵی رابردوو لەجەژنی رەمەزاندا تەنها هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا نۆ هەزار گەشتیار سەردانیان كردبوو،بەڵام ئەمساڵ تەوای هەڵەبجەو هەورامان هەشت هەزار گەشتیار روی لە سنورەكە كردوەو ئەوەشی كە سەردان دەكات كەمترین خەرجی دەكات.

هەڵەبجەو هەورامان دەوڵەمەندە بەدەیان ناوچەی گەشتیاری و  بەوپێی ئامارەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوچەكەش تەنها لەنەورۆزی ساڵی رابردودا سەردانیكردنی گەشتیاران بۆ ناوچەكە 60 هەزار كەسی  تێپەڕاندوە، بەڵام لە ئێستادا ناوچە گەشتیاریەكان چۆڵن.

PUKmedia فەرحان حەمەخان  - هەڵەبجە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket