riklam

لەرانیە ژنێك سوتا

kurdistani 06:04 PM - 2014-08-01
كەسوكارەكەی دەڵێن گازی ماڵەكەیان گڕیگرتوە

كەسوكارەكەی دەڵێن گازی ماڵەكەیان گڕیگرتوە

ئەمڕۆ2014/8/1 ژنێكی دانیشتوی قەزای رانیە لەماڵەكەی خۆیاندا سوتاو پۆلیسیش دەڵێ رێژەی سوتاوییەكەی زۆرە.

لەبارەی روداوەكەوە نەقیب مستەفا محەمەد لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە PUKmedia ی راگەیاند: ژنێك كە لەدایكبوی ساڵی 1991و دانیشتوی گەڕەكی نەورۆزە لەقەزای رانیە، بەڕێژەیەكی بەرچاو جەستەی سوتاوەو بۆ چارسەر رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراوە.

نەقیب مستەفا راشیگەیاند: تائێستا هیچ كەسێك لەسەر روداوەكە دەستگیرنەكراوەو كەسوكارەكەی دەڵێن ئەو ژنە لەكاتی چێشت ئامادەكردندا لەچێشتخانەكەی ماڵی خۆیاندا بەهۆی گڕگرتنی گازەوە سوتاوە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاشكرایكرد، دۆسیە بۆ روداوەكە كراوتەوەو لێكۆڵینەوەی پۆلیس دەربارەی هۆكاری سوتانی ئەو ژنە دەستیپێكردوە.

Pukmedia زێڕین عومەر – رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket