riklam

بەغدا.. زنجیرەیەك تەقینەوە 103 شەهیدو برینداری لێكەوتەوە

kurdistani 12:39 PM - 2014-08-01
پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقیونەتەوە

پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقیونەتەوە

لەشاری بەغدا پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەچەند ناوچەیەكی جیاوازی ئەو شارە تەقینەوەو بەپێی ئامارەكانیش 58 كەس شەهید بوون و 45ی تریش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەبەغدا بە PUKmediaی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 2014/8/1 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەناوچەی حەبیبیەی بەغداو لەنزیك چێشتخانەیەكی میللـی تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە 18 كەس شەهید بوون و شەشی تریشی برینداربوون و بۆ چارەسەركردنیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە هەر ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لەنزیك بینای ئەمیندارێتی ناوەڕاستی بەغدا تەقیونەتەوەو لەئەنجامدا 10 كەس شەهید بوون و 13ی تریش برینداربوون.

لەلایەكی تریشەوە هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی تری بۆمبڕێژكراو لەنزیك وەزارەتی بازرگانی عیراق تەقیوەتەوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش هەشت كەس شەهید بوون و 11ی تریش برینداربون.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد كە لەبازاڕی غەزلی ناوەڕاستی بەغدا ئۆتۆمبێلێكی تری بۆمبڕێژكراو تەقیوەتەوەو بەهۆی ئەو تەقینەوەشەوە 22 هاووڵاتی شەهید بوون و 15ی تریش برینداربوون.

PUKmedia  شەیما تاڵەبانی – بەغدا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket