riklam

نوێكراوەتەوە.. لەزومار پێشمەرگە شەش داعشی كوشت

kurdistani 11:23 AM - 2014-08-01
هێزەكانی پێشمەرگە پەلامارەكەی داعشیان تێكشكاندوە

هێزەكانی پێشمەرگە پەلامارەكەی داعشیان تێكشكاندوە

لەبەیانی ئەمڕۆ 2014/8/1 تیرۆریستانی داعش لەناحیەی زومار پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیانداوەو هێزەكانیش پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی تیرۆریستانیان داوەتەوەو شەشیان لێكوشتون.

سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگە كە لەناوچەكەدان بە PUKmedia ی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەناحیەی زوماری سەر بەقەزای تەلەعفەری شاری موسڵ پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیانداوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەتوندی وەڵامدراونەتەوەو پەلامارەكەی داعش تێكشكێندراوە، بەڵام تائێستاش پێكدادانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو داعش بەردەوامە.

بەوتەی سەرچاوەكە هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە شەش تیرۆریستی داعش بكوژن و شەش ئۆتۆمبێلیشیان تێكبشكێنن.

لەبارەی زیانەكانی هێزی پێشمەرگەشەوە، ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە ئەوەی خستەڕوو كە لەوەڵامی پەلامارەكەی داعشدا، دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

PUKmedia شاكر مەلا – موسڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket