riklam

ئاگرەكەی مێرگەپان گەیشتە سەرگەڵو

kurdistani 11:09 AM - 2014-08-01
كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە زەحمەتەو ناوچەكە مینی تێدایە

كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە زەحمەتەو ناوچەكە مینی تێدایە

ماوەی دوو رۆژە ئاگرێكەی گەورە لەناوچەی مێرگەپانی سەر بەناحیەی سورداشی قەزای دوكان كەوتوەتەوەو تائێستاش كۆنترۆڵ نەكراوەو گەیشتوەتە نزیك گوندی سەرگەڵو، هاوكات ئەمڕۆ تەرمی ئەو مێرمنداڵە كەركوكیە دۆزرایەوە كە لەزێی دوكان خنكا.

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی دارستان و ژینگەی دوكان ئەوەی بۆ PUKmedia رونكردەوە كە ئاگرەكە زۆر پەرەی سەندوەو سەدان دۆنم پوش و پاوەن و چەندین باخی ترێی دانیشتوانی ناوچەكەی سوتاندوەو ماوەی دوو رۆژیشە بەردەوامەو لەناوچەی مێرگەپانەوە گەیشتوەتە نزیك گوندی سەرگەڵو.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد تیمەكانیان نەیانتوانیوە ئاگرەگە كۆنترۆڵ بكەن، بەهۆی ئەوەی گەیشتوەتە سەرشاخەكانی ناوچەكە كە مینی تێدایە، بۆیە تا نەگاتە دەشتاییەكان ناتوانرێت ئەو ئاگرە كۆنترۆڵبكرێت، هەروەها لەكاتی هەوڵەكانیان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە، دوو كارمەندی تیمەكانیشیان برینداربون.

لەلایەكی تریشەوە ئەو مێرمنداڵەی كە دانیشتوی شاری كەركوك بوو دوێنێ بۆ گەشتكردن لەگەڵ خێزانەكەی سەردانی ناوچەی گەشتیاری قەزای دوكانی كردبوو كەوتە زێی دوكانەوەو خنكا، بەیانی ئەمڕۆ 2014/8/1 تەرمەكەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزاكەوەو تیمی مەلەوانی دوكانەوە دوای گرتنەوەی ئاوی بەنداوی دوكان دۆزرایەوە.

لای خۆشیەوە عارف فەرەج سەرپەرشتیاری تیمی مەلەوانی قەزای دوكان بە PUKmediaی راگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ئەمە چوارمین حاڵەتی خنكانە لەزێی دوكان.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد – دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket