riklam

داعش ناسنامە دەداتە ئەو سەربازانەی تۆبە دەكەن

kurdistani 10:36 AM - 2014-08-01
ئەوانەی هەڵگری ئەم ناسنامەیە نین دەیانكوژن

ئەوانەی هەڵگری ئەم ناسنامەیە نین دەیانكوژن

رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناسنامەی حەسانە دەدات بەو سەربازانەی كە پەشیمان دەبنەوە لە ئەركی سەربازی و تۆبە دەكەن.

پاش ئەوەی داعش كۆنترۆڵی چەند شارۆچكەیەكی باشوری كەركوكی كردوە وەك ریاز، حەویجە، زاب، عەباسی، داقووق، دەستیكردوە بەدابەشكردنی (ناسنامەی حەسانە) بۆ بارمتە سەربازەكان و ئەو سەربازانەی كە خۆیان رادەستدەكەن، بەمەرجێك تۆبە بكەن و بەڵێن بدەن واز لەپیشەی سەربازی بهێنن.

پۆلا ئەحمەد بەڕێوبەری ئاسایشی داقوق بە ئەنادۆڵی رایگەیاندوە:هەندێك سەرباز لە ترسی بەئامانج بونیان لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دەچنە بارەگاكانی ئەو رێكخراوەیە بۆ وەرگرتنی ناسنامەی حەسانە.

ئەوەشی رونكردەوە كە داعش لەرێگا سەرەكییەكان خاڵی پشكنینی داناوەو ئەوانەی هەڵگری ئەم ناسنامەیە نین دەیانكوژن.
لەناسنامەكەدا چی هەیە؟

ناسنامەكە لە كارتێكی سادە پێكدێت كە مۆری داعشی لەسەرەو زانیاری لەسەر خاوەنەكەی هەیە، هەروەها وێنەو ناونیشان و جۆری پیشەی كەسەكەی لەسەرە، هەروەها ئایەتی 61هەمین سورەتی ئەنفالی لەسەرە كە دەڵێت:ئەگەر ئەوان خوازیاری ئاشتی بوون تۆش خوازیار بە، ستایشی خوا بكە، ئەو باشترین بیسەرو زانەرە.

ئیمزای ئەو كەسەشی لەسەرە كە ناسنامەكەی داوە لەگەڵ ئیمزای وەرگری ناسنامەكە، چەند تێبینییەك هەیە لەسەر ئەو كەسەی كە ئیمزای داوە وەك(پۆلیس و سەربازی سەفەوی بەڵێن دەدەم كە واز لە هەموو هەمانهەنگییەكی حكومەت بهێنم، لەبەردەم خوا تۆبە بكەم، سوێند دەخۆم كە چیدی لەگەڵ موجاهیدان و موسڵمانان شەڕ ناكەم بەپێچەوانەوە فەرمانی خوام لەسەر جێبەجێ دەكرێت، ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر داعش بۆ سەربازانی سوپای عیراق لەموسڵ خاڵی تۆبەكردنی دانابوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket