riklam

فەلەستین و ئیسرائیل ئاگربەستی مرۆییان راگەیاند

kurdistani 10:11 AM - 2014-08-01
لەماوەی 25 رۆژدا هەزارو 459 كەس كوژراون

لەماوەی 25 رۆژدا هەزارو 459 كەس كوژراون

بەرەزامەندی هەردوولایەنی ئیسرائیل و فەلەستین ئەمریكاو نەتەوەیەكگرتوەكان لەغەزە بۆ ماوەی 72 سەعات ئاگربەستی مرۆییان راگەیاند.

ئاگربەستە مرۆییەكەی نێوان لایەنەكانی فەلەستین و ئیسرائیل كە لەبەیانی ئەمڕۆوە دەستپێدەكات و لەلایەن ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتوەكانەوە راگەیەنراوە، لەكاتێكدایە لەماوەی 25 رۆژی رابردوی شەڕی نێوان ئیسرائیل و لایەنەكانی فەلەستیندا لەغەزە هەزارو 459 كەس كوژراون و نۆ هەزاری تریش برینداربوون، سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو ئامارەیان بڵاوكردوەتەوە.

جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو بان كیمۆن ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاندوە كە ئیسرائیل و لایەنی فەلەستینی رەزامەندبوون لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی 72 سەعات.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket