riklam

چوارقورنه‌.. ته‌رمی پیاوێك ده‌دۆزرێته‌وه‌

kurdistani 09:32 PM - 2014-07-31
هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌

هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌

دوای  ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژ بوو پیاوێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی چوارقورنه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌ بێسه‌روشوێن بوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 31-7-2014  ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی چوارقورنه‌ دۆزرایه‌وه‌.

له‌وباریه‌وه‌ نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای دوو رۆژ له‌ بێسه‌روشوێنبوونی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی پیاوێك له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی چوارقوڕنه‌ دۆزرایه‌وه‌، له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ له‌ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی بزانرێت.
 
وتیشی: ئه‌و پیاوه‌ له‌دایكبووی ساڵی 1941 ه‌و دانیشتوی شاۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌یه‌و هێشتا ژیانی خێزانی پێكنه‌هێناوه‌.

لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ تائێستا هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و هیچ سكاڵایه‌كیش تۆمارنه‌كراوه‌.

PUKmedia زێڕین عومه‌ر- رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket