riklam

روداوێكی هاتووچۆ چه‌كی تێدا به‌كارهێنرا

kurdistani 08:51 PM - 2014-07-31
به‌گوللـه‌ یه‌كتریان برینداركردوه‌

به‌گوللـه‌ یه‌كتریان برینداركردوه‌

له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان سلێمانی – چه‌مچه‌ماڵ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌گوللـه‌ یه‌كتر بریندار ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌رووداوه‌كه‌ به‌ PUKmediaی  راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2014/7/31 له‌كاتێكدا دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سلێمانی به‌یه‌كیاندادا، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو شۆفێری  ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان و دواتر چه‌كیان به‌رانبه‌ر یه‌كتر به‌كارهێناوه‌و به‌گوللـه‌ یه‌كتریان بریندار كردوه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ نه‌قیبی مافپه‌روره‌ جه‌لال محه‌ممه‌د وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به‌  PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌و رووداوه‌ به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه‌ روویداوه‌، هه‌ردوو شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش چه‌كیان پێبوه‌و چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌كارهێناوه‌و یه‌كتریان برینداركردوه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا هه‌ردوو برینداره‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش  له‌ روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر- چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket