riklam

شه‌لال عه‌بدول: هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نه‌هاتوه‌ته‌ خورماتوو

kurdistani 07:06 PM - 2014-07-31
پێشمه‌رگه‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی ده‌پارێزێت

پێشمه‌رگه‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی ده‌پارێزێت

قائیمقامی قه‌زای خورماتوو هه‌واڵی هاتنی هێزێكی ده‌ره‌كی و ئێرانی بۆ پاڵپشتیكردنی دانیشتوانی ناحیه‌ی ئامرلی سه‌ر به‌قه‌زاكه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ شیعه‌كانی خورماتووی تیادا نیشته‌جێیه‌.

شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی قه‌زای خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ هاتنی هێزی ده‌ره‌كی و ئێرانی ده‌كه‌ن بۆ خورماتو دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ به‌بێ پرس و رای ئێمه‌ هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نایه‌ته‌ ناو قه‌زای خورماتوه‌وه‌.

وتیشی: چه‌ندینجار به‌رپرسانی رێكخراوی به‌درو حزبی ده‌عوه‌ كه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌بن داوایانكردوه‌ هێز ره‌وانه‌ی ناو ناحیه‌كه‌ بكه‌ن بۆ پاڵپشتیكردن و رزگاركردنی دانیشتوانی ناحیه‌ی ئامرلی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعشه‌وه‌، به‌ڵام قائیمقامی قه‌زای خورماتوو ره‌زامه‌ند نه‌بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌منی دروست نه‌بێت، به‌ڵام ده‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌زای خورماتوو هاوكاری و پاڵپشتی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌و ناوچانه‌ كشاونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناو قه‌زای خورماتوو و ده‌وروبه‌ری ئه‌ركی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت چه‌ندینجار له‌لایه‌ن شیعه‌كانی خورماتوه‌وه‌ داواكراوه‌ هێزی سوپای عیراقی بهێنرێته‌ ناو قه‌زاكه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قه‌زاكه‌وه‌ رێگری لێكراوه‌.

PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی - خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket