riklam

سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات

kurdistani 10:17 AM - 2014-07-30
رۆژانه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی  سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن

رۆژانه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن

رۆژی 29-7-2014 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌ شاری سلێمانی.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق به‌ مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسینی ته‌ندروستی و پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بووه‌ له‌ سه‌رۆك مام جه‌لال.

دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای سه‌رۆك تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی، رۆژانه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن و له‌ باری ته‌ندروستی ده‌پرسنه‌وه‌.

PUKmedia   و/ لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket