شاره‌زوور.. پرۆژه‌یه‌ك چه‌ند ئامانجێكی ئابووری به‌ده‌ستده‌هێنێت
kurdistani 08:36 PM - 2014-07-29كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته له‌ناحیه‌ی سیروانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروستده‌كرێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته له‌ناحیه‌ی سیروانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌كات، به‌ڵام دواكه‌وتنی پرۆژه‌كه نیگه‌رانی هاووڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه، شاره‌زایه‌كی ئابوریش كاریگه‌رییه ئابورییه‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌و كاریگهیه بهگۆڕانێكی ئیجابی له‌پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی شاره‌زوور ده‌زانێت، رونیشیدهكاتهوه كه ئه‌و كارگه‌یه هاوكێشه‌ی هاورده به‌هه‌نارده‌كردن ده‌گۆڕێت و سه‌دان بێكاریش ده‌خاته ئیشه‌وه، شاره‌زایه‌كی ئیداریش ئه‌م جۆره پرۆژه ستراتیجیانه به‌هۆكارێك ده‌زانێت بۆ جێگیربوونی زیاتری پایه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروانیش نیگه‌رانه له‌دواكه‌وتنی پرۆژه‌كه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌پرۆژه‌كه په‌یوه‌ندی به‌دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی حكومه‌ته‌وه هه‌یه، جوتیارانیش به‌گرنگییه‌وه له‌پرۆژه‌كه ده‌ڕوانن.
شاره‌زوور پێشده‌خات
ده‌شتی شاره‌زوور له دووری 15 كیلۆمه‌تر له‌باشوری خۆرهه‌ڵاتی پاریزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، خاڵی كۆتایی ئه‌م ده‌شته نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره، شارۆچكه‌كانی (عه‌ربه‌ت، هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، به‌رزنجه، وارماوا، سیروان، خورماڵ) ده‌كه‌ونه سنوری ده‌شتی شاره‌زوور، شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقیش به‌ناوه‌ندی ده‌شتی شاره‌زوور داده‌نرێت، به‌شێكی ئه‌م ده‌شته به‌پیته ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رووبه‌ری ناوچه‌كه به 450هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی ده‌پێورێت، به‌شی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی به‌پیشه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریكن، ساماڵ محه‌مه‌د شاره‌زا و مامۆستای ئابوری بۆ PUKmedia وتی: شاره‌زوور ناوچه‌یه‌كه زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی تێدایه، بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی پێویستی بۆ دروستكردنی كارگه‌یه‌كی دۆشاوی ته‌ماته دابینكردووه، ئه‌م كارگه‌یه له‌شارۆچكه‌ی سیروان داده‌مه‌زرێت، راشیگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته هۆی سوربوونی زیادتری جوتیاران بۆ به‌رهه‌مهێنانی زه‌وییه‌كانیان و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته كه‌ساڵانه هه‌زاران تۆنی لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
بێكار كه‌مده‌كاته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كان ، كاریگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی سیروان پێویستی به‌نزیكه‌ی 500 كرێكار‌و كادری هونه‌ری و ئیداریی هه‌یه، عه‌لی عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان به PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی پیشه‌سازییه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كرێت و ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی سیروان په‌یوه‌ندیمان بهپرۆژهكهوه نیه.
وتیشی: چه‌ند ساڵێكه پرۆژه‌كه دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئێستا ته‌نده‌ری بۆ كراوه و كۆمپانیایه‌ك كاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه ته‌واوبكرێت ئه‌وا پرۆژه‌كه ده‌بێته هۆی رزگاركردنی سه‌دان كه‌س لهبێكاری.
به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیروان باسیله‌وه‌شكرد كه پرۆژه‌كه ته‌نیا دۆشاوی ته‌ماته نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنانی ئاوی میوه-ش له خۆده‌گرێت.
هاورده‌و هه‌نارده ده‌گۆڕێت
ساڵانه به‌هه‌زاران تۆن دۆشاوی ته‌ماته له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌هێنرێته سنوری پاێزگای سلێمانی، هێنانی دۆشاو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی بازاری ناوخۆیی و جێبه‌جێكردنی خواستنی هاووڵاتیانه له‌سه‌ر دۆشاو، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌رسه‌لان مه‌حمود مامۆستای ئابوری له‌هه‌ڵه‌بجه بۆ PUKmedia وتی: دامه‌زراندنی كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی سیروان رۆڵێكی باش ده‌بینێت له‌پێشخستنی ئابوری ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانی ده‌ره‌كیش هه‌یه، بۆ نمونه ئێستا رۆژانه له‌ئێران و توركیا-وه دۆشاوی ته‌ماته دێته سنوری شاره‌زوور، چونكه له‌م ناوچه‌یه‌دا خۆمان به‌رهه‌می ناوخۆیمان نه‌بووه، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه ئێمه ئیتر له‌ده‌ره‌وه دۆشاو ناهێنین، هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌مدا ده‌توانین ئه‌م هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه، واته له‌جیاتی هێنانی دۆشاو، دۆشاو بنێرینه ده‌ره‌وه.
وتیشی: ئێمه له‌م پرۆژه‌یه چه‌ندین ئامانجی ئابوری به‌ده‌ستده‌هێنین، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده و زیادكردنی هه‌نارده، به‌گه‌ڕخستنی زیاتری جوتیاران، زیادكردنی به‌رهه‌می یه‌كه‌ی رووبه‌ری كشتوكاڵی ته‌ماته، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ بێكاران، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كه‌ساڵانه له‌م ناوچه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ كڕینی دۆشاو، لێره به‌دواوه له‌ناوخۆی هه‌رێمدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رترین رێگه‌یه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری.
پارێزگای كشتوكاڵی
دانانی ناونیشان بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم پێشنیازێكی به‌جێی شاره‌زایه‌كی ئیدارییه و پێیوایه پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی پێویستی بۆ بنێت، ساماڵ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا، زۆر دوور نه‌رۆین له‌وڵاتێكی وه‌ك ئێران-دا شاری پیشه‌سازی هه‌یه، حكومه‌ت زۆربه‌ی پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی بۆ ده‌بات، شاری كشتوكاڵی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه، شاری بازرگانی هه‌یه، شاری به‌رهه‌می رستن و چنین هه‌یه، له‌ناو شاره كشتوكالیهكاندا قه‌زای تایبه‌ت به برنج هه‌یه، قه‌زایه‌كی تر تایبه‌ته به‌چه‌وه‌نده‌ر.
وتیشی: شاره‌زوور ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده بهكشوكاڵ، كه‌واته له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته به‌شی هه‌ره زۆری دامه‌زراوه‌كانی پیشه‌سازیی كشتوكاڵیی بهێنێته ناوچه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دوو كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته و كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئاردو كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌قوتونان و به‌رهه‌می سپیایی، بهێنێته ناوچه‌كه ئه‌وا ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی لێدێت و پێویستییه‌كی ئه‌وتۆی به‌حكومه‌ت نابێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ئهوكارگهیهی كه‌حكومه‌ت له‌سلێمانی دروستی ده‌كات پێویسته بیباته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و كارگه‌یه‌یه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك و حكومه‌تیش لانی كه‌م ڕزگاریان ببێت له‌كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه.
پایه‌كانی پارێزگا
دامه‌زراندنی كارگه‌ی دۆشاو له‌هه‌ڵه‌بجه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، ساماڵ محه‌مه‌د بۆ PUKmedia زیاتر دواو وتی: یه‌كێك له‌گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشتر ئه‌وه‌بووه كه ئه‌م ناوچه‌یه هیچ هۆیه‌كی به‌رهه‌مهێنانی تێدانه‌بووه، كاتێكیش باس لهپارێزگاكردنی ده‌كرا، جگه له‌شه‌هیدو قوربانیدان و سۆز و عه‌تف هیچ هۆیه‌كی تر نه‌بوو پاڵ به‌حكومه‌ته‌وه بنێت بۆ پرۆژه‌ی به‌پارێزگابوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه ئیداره‌ی ناوچه‌كه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ستراتجی بدات و چه‌ند كارگه‌یه‌كی تری به‌رهه‌مهێنان دروستبكات، ئه‌وكاته پایه‌كانی پارێزگابوون جێگیرتر ئه‌بێت، ئه‌وكات به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كان جێگه‌ی سۆز و عاتیفه ده‌گرنه‌وه و حكومه‌ت خۆی هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ئابورییه‌كان له‌شاره‌كه‌دا.
شاره‌زوور ده‌بێته ته‌ماته
جوتیارانی شاره‌زوور به‌گرنگییه‌وه له‌ئاینده‌ی كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌یان ده‌ڕوانن و داوای پرۆژه‌ی تری به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن، سابیر محمود جوتیار له‌گوندی ده‌لێنی هه‌ڵه‌بجه وتی: ئه‌گه‌ر كارگه‌ی دۆشاوه‌كه ته‌واو ببێت، ئه‌وا هه‌موو شاره‌زوور بكرێت به‌ته‌ماته هێشتا كه‌مه، ئه‌وكات ته‌ماته‌ی ناوچه‌كانی پێنجوێن و شاره‌كانی تری هه‌رێم له‌هه‌ڵه‌بجه ساغ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌ماحی جوتیار لهكێڵانی زه‌ویه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، بۆیه هیوادارین حكومه‌ت چیتر ئه‌م پرۆژه‌یه دوانه‌خات.
PUKmedia هاوكار محمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19