riklam

خانه‌قین.. وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ند له‌جه‌ژندا كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌‌

kurdistani 03:39 PM - 2014-07-29
 لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند هاوخه‌می خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ربڕی

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند هاوخه‌می خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ربڕی

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرستان و دوژمنانی تاریكی  له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چه‌سپاندنی  دیموكراسی و ئارامی و گه‌شه‌پێدانی  ناوچه‌كه‌  ساردمان ناكه‌نه‌وه‌ سور تر ده‌بین.

سه‌رله‌به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن 28-7-2014 شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی  خانه‌قین به‌ یاوه‌ری قائمقامی قه‌زای خانه‌قین محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق عه‌زیز مه‌لا حه‌سه‌ن و به‌رپرسی ناوه‌ندی رێكخراوه‌كانی خانه‌قین ئایدن حه‌سه‌ن و  ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند و كادران و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدانی خانه‌قینان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.  
 
 لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین  هاوخه‌می خۆی ده‌ربری بۆ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان به‌له‌ده‌ستدانی  كه‌سه‌ ئازیزه‌كانیان  ئه‌وه‌شی راگه‌یاند : شه‌هیدان، شه‌هیدی  هه‌ڵبژاردن و ئازادی  و روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆربوون، بۆیه‌ درێژه‌ پێده‌ری  رێبازی  پیرۆزیان ده‌بین  و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرستان و دوژمنانی تاریكی  له‌ هه‌وڵه‌كانمان  بۆ چه‌سپاندنی  دیموكراسی و ئارامی و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه‌  ساردمان ناكه‌نه‌وه‌ و سور تر ده‌بین.

  هاوكات لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ تاوانبارانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی تر ده‌رهه‌ق به‌ هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ به‌سزای گه‌ل و نیشتمان ده‌گه‌ن  و سازشكردن له‌سه‌رمافی  شه‌هیدانمان كارێكی  مه‌حاڵه‌و هه‌رگیز ناكرێت.

PUKmedia  دیار جه‌وهه‌ر- خانه‌قین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket