كۆشكی سپی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت
kurdistani 08:09 PM - 2014-07-27ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكاوه
ئا/ ئومێد پشده‌ری
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی كۆشكی سپی، راپرسییه‌كی بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز داوه و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی واژۆكان تا 22/8بگاته 100هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێك له دۆستانی كورد له ئه‌مریكا، له ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپی‌دا لاپه‌رِه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
به وته‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی، له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا راگه‌یه‌ندراوه، كه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئیمزاكان بگاته 100 هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكاوه و ده‌بێ بیخاته به‌ر باس.
ده‌شڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن، ئاگادار بن كه ده‌بێ ئیمه‌یڵی خۆیان داخڵ بكه‌ن، پاشان په‌یامێكیان بۆ دێ بۆ په‌سندكردنی ئیمزاكه‌یان، ده‌شبێ له ئیمه‌یڵه‌كه‌یاندا په‌یامه‌كه بكه‌نه‌وه و په‌سندی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئیمزاكانیان تۆمار ناكرێت.
لیژنه‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌یش ده‌دات، تا 22/8 پێویسته رێژه‌ی ده‌نگه‌كان بگاته 100 هه‌زار ده‌نگ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش كوردستانیان ده‌توانن ئیمزاكانیان بنێرن و پاش كرانه‌وه‌ی لینكه‌كه، لای راسته‌وه ناوی یه‌كه‌م و له خانه‌ی خوارتر ناوی دووه‌م و پاشان ئیمه‌یڵه‌كانیان بنووسن، دواتریش له خانه‌ی خوارتر نووسراوه Zip Code و پێویسته زیپ كۆدی شاره‌كه‌یان بنووسن. زیپ كۆدی شاره‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه..
هه‌ولێر (44000)، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه (46000)، كه‌ركووك (36000)، دهۆك (42000).
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه رِوو كه، له خوار به‌شی زیپ كۆده‌وه، چوارگۆشه‌یه‌ك هه‌یه و پێویسته نیشانه‌ی راست له ته‌نیشتی دابنرێت و پاشان بچنه سه‌ر شوێنی ئیمزا‌و SIGN NOW بكه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن ئیمزاكه‌تان كردووه، پاش دوو تا سێ خوله‌ك ئیمه‌یڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه و ده‌بێ ئیمه‌یڵێكتان پێ گه‌یشتبێت.
ئه‌مه‌ش ئادره‌سی لاپه‌ڕه‌كه‌یه له ماڵپه‌ڕی ره‌سمی كۆشكی سپی‌دا.
https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28