riklam

مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك پیرۆزبایی جه‌ژن له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

kurdistani 07:04 PM - 2014-07-27
پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌

پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و موسڵمانانی عیراق و جیهان ده‌كات.

بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆنه‌ی گه‌ردن ئازادی و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی خۆشی و شادی و ئاوه‌دانیه‌، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی سه‌نگه‌ری به‌رگری خاكی كوردستان له‌ دژی تیرۆریستان ده‌كه‌ین، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نه‌یاران و دوژمنان هه‌میشه‌ ئاكامی خه‌بات و تێكۆشانیان بێت، هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌ سایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و گه‌شانه‌وه‌ی دیموكراسی و ئازادیدا جه‌ژنێكی خۆشترو ئارامتربێت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق، هیوادارین ئه‌و زه‌حمه‌تیانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان و روداو و ناخۆشیه‌كان كۆتاییان پێبێت و ئاشتی و ئاوه‌دانی و دیموكراسی و مافی چاره‌نووس باڵبكێشێت به‌سه‌ر كوردستانداو گه‌له‌كه‌مان به‌ ئاواتی خۆی به‌سه‌ر فرازی و ئازادی بگات، ئه‌م جه‌ژنه‌ش ببێته‌ هۆی ره‌وینه‌وه‌ی ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ماوه‌ی رابردوو.
جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق و جیهان پیرۆزبێت

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket