riklam

سابات و ساوێن پایزه‌ كلیپ ده‌كه‌ن

kurdistani 10:08 AM - 2014-07-27
سابات و ساوێن

سابات و ساوێن

سابات و ساوێن ئه‌و دووخوشكه‌ میوزیك ژه‌نه‌ی كه‌ له‌ زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا ده‌یانبینین و پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش یه‌كه‌مین گۆرانیان به‌هاوبه‌شی كلیپ كرد به‌ناوی (ریحانه‌) له‌ ئێستاشدا دووه‌مین به‌رهه‌میان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.


سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ نوێیه‌یان سابات حه‌مید بۆ PUKmedia وتی: دوای ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ساباتی خوشكم گۆرانی ریحانه‌مان وت ئه‌و گۆرانیه‌مان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو و له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه‌ پێشوازییه‌كی به‌رچاوی لێكرا، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ هانده‌رمان بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌ كاری گۆرانی وتن، له‌ ئێستادا دووه‌مین به‌رهه‌می هاوبه‌شمان به‌ناوی (پایزه‌) ئاماده‌یه‌ بۆ بلاَوكردنه‌وه‌.


وتیشی: پایزه‌ هۆنراوه‌ی ئه‌مین گه‌ردیگلانی و ئاوازی خۆم و كاری میوزیكی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی لاو رۆزبێ-وه‌ بۆكراوه‌، ئارام سه‌ردار كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه‌، هه‌موو كاره‌ هونه‌ریه‌كانیمان ته‌واوكردوه‌و چاوه‌رێی په‌یداكردنی سپۆنسه‌رێكین چونكه‌ تا ئه‌م كاته‌ هیچ كۆمپانیا و شوێن ولایه‌نێك ئاماده‌یی خۆی ده‌ر نه‌بڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سپۆنسه‌ری (پایزه‌).
PUKmedia    ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket