سێ حزبه‌كه چی‌یان گۆڕی؟
kurdistani 07:25 PM - 2014-07-26.
ن : بڕیار جه‌لال
ساڵی 2009 كاتێك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بوو، هه‌ر ئه‌و كات دوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌ش زمانیان پژا، له‌و قاوغه ترسنۆكهی خۆیان هاتنه ده‌ره‌وه كه جورئه‌تیان نه‌بوو باسی مافهكانیشان بكه بڵێن، به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردنی 2009 خۆیان خیسته سه‌ر شوێن پێكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و تا هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر شتێكی بووتایه، ئه‌وانیش بێ پێچ و په‌نا، بێ بیركردنه‌وه ده‌یانوته‌وه، دواجاریش ئاستی جه‌ماوه‌ریان دابه‌زی و له دوو هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ر یه‌كدا هه‌ر یه‌ك له‌و دوو حزبه زیاتر له 50 هه‌زار ده‌نگ كه‌میان كرد.
سه‌یرتر له‌و به‌زمه، ئه‌و سێ حزبه كه پێشتر خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌جه یه‌ك ده‌ناسی، هه‌ر كه به‌شداریان كرد له حوكمڕانی ئه‌م وڵاته، ئیتر مافی هاوڵاتیان خرایه ناو زبڵدانی مێژووه‌وه، گۆڕان وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرت هه‌موو باش ده‌زانین ئه‌و وه‌زاره‌ته له ئێستادا له چی فیلمێكدایه " سبه‌ی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت، دوو سبه‌ی ئه‌م ، سێ سبه‌ی ئه‌و... ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی پاره‌یان زۆر پێویسته با جارێ له خوا بپاڕێنه‌وه"، یه‌كگرتوو وه‌زاره‌تی كاره‌بای وه‌رگرت، كاره‌بای نیشتیمانی كه ساڵی پار له‌م به‌رواره‌دا 23 سه‌عات هه‌بوو، ئێستا كه‌متره له 18 سه‌عات له شه‌وو رۆژێكدا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌زاره‌تی كشوتوكاڵی وه‌رگرت، هه‌موو باش ده‌زانن كه نرخی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له بازاڕدا له چی ئاستێكی به‌رزدایه‌و هه‌ر یه‌ك به دڵی خۆی نرخی داناوه" ئه‌وه گه‌نمی جوتیارانی قوڕبه‌سه‌ر له‌و لاوه بۆستێت كه ئایندهی نادیاره".
به دین و ئیمانم ئه‌و كات و دۆخه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له 29 ی 1 ی 2011 به‌یاننامه‌یه‌كی 7 خاڵی تیادا ده‌ركرد كه ئه‌و كات كاك د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو، مسقاڵه زهرهیهكی ئێستا كێشه‌ی (سیاسی، خزمه‌تگوزاری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی ....) له هه‌رێمی كوردستاندا بوونی نه‌بوو، هه‌ر دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه بوو كه له 17ی شوبات و رۆژانی دواتر ده‌یان گه‌نج كه هیواو ئاواتیان زۆر بوو چاوه‌ڕێ بوون بیاننهێننه دی، به هۆی هاندانی ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه‌وه چونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دواجار شه‌هید كران، ئه‌رێ به‌راست كه چونه ناو حكومه‌ت ( هێزی نیشتیمانی یه‌كخرایه‌وه، بكوژانی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م به سزای خۆیان گه‌یشتن، ئه‌رێ به‌راست له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشانداندا توانیتان ئه‌و بڕگه‌یه لابه‌رن كه ده‌تانگوت خۆپیشاندان مۆڵه‌تی ناوێت، ئه‌رێ كوا موچه‌ی كابانی ماڵ، توانیتان گه‌نده‌ڵی له ریشه‌وه ده‌ربهێنن و چاكسازی نه‌هێڵن یان خۆشتان بوونه شه‌ریكه به‌ش، دۆخی ئاو‌و كاره‌باو خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی تری هاوڵاتیان بۆ وا جوان چاره‌سه‌ر كران، پێم ناڵێن كام یه‌كێك له خاڵه‌كانی به‌یاننامه شه‌ش خاڵییه‌كه‌ی خۆتان " گۆڕان ، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ" جێبه‌جێ كران، ئه‌رێ به‌راست سیستمی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان له بنه‌ماڵه‌ییه‌وه گۆڕا بۆ سیستمێكی دیموكرات و ته‌ندروست....) داخه‌كه‌م ئه‌و سێ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌ی رابردوو به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ناره‌زایی و توڕه‌بوونه‌ی له ناو ناخی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا هه‌بوو له خۆیدا تواندیه‌وه‌و دواتریش له‌گه‌ڵ چونی بۆ ناو ده‌سه‌ڵات خستیه ژووری داخراوه‌و نایكاته‌وه تاكو ئه‌و كاته‌ی ئیشی پێی ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌و سێ حزبه ئۆپۆزسیۆنه بوون كه داوایان ده‌كرد موچه‌ی حزبه‌كان ببڕدرێت و ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خزمه‌تی گشتی هاوڵاتیان، به‌ڵام كه ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست ئه‌وانه ده‌بینین له یاسای رێكخستنی بودجه‌ی حزبه‌كاندا موچه‌ی حزبه‌كانی خۆیان هێنده زۆر كردووه ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێم بڵێن "سه‌د ره‌حمه‌ت له كفن دز"، گۆڕان بودجه‌كه‌ی له 600 ملیۆنه‌وه بۆته 3 ملیار‌و 600 ملیۆن دینار واته بۆ ساڵێك له 7 ملیار‌و 200 ملیۆن دیناره‌وه بۆ (43) ملیار‌و 200 ملیۆن دینار فڕیوه.
هه‌رچی یه‌كگرتووی ئیسلامیشه پێشتر 450 ملیۆن دینار هه‌بوو ئێستا بۆته ملیارێك و 140 ملیۆن دینار واته بۆ ساڵێك له 5 ملیار‌و 400 ملیۆن دیناره‌وه بۆ (13) ملیار‌و 680 ملیۆن دینار فڕیوه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیش كه پێشتر 350 ملیۆن دیناری مانگانه‌ی هه‌بوو بۆ 780 ملیۆن دینار زیادكراوه، واته له 4 ملیار‌و 200 ملیۆن دیناره‌وه بۆ 9 ملیار‌و 360 ملیۆن دینار فڕیوه.
به‌راستی باشتان گۆڕی، ئه‌مه سه‌ره‌تای 6 مانگی حوكمڕانیتان بوو ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و نیوی تر چی له‌م میله‌ته به‌ش مه‌ینه‌ته بكه‌ن.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
05:44 PM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
08:01 PM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07