riklam

هه‌رێم و ئه‌یهان گۆرانی بۆ كوردستان ده‌ڵێن

kurdistani 05:17 PM - 2014-07-25
گۆرانی كوردستانیان تۆماركرد

گۆرانی كوردستانیان تۆماركرد

وه‌ك خۆشه‌ویستیان بۆ خاكی كوردستان، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند، هه‌رێم سه‌لاح و ئه‌یهان، گۆرانیه‌كیان به‌هاوبه‌شی به‌ناوی كوردستان تۆماركرد.
 
 سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌یان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌یهان، هونه‌رمه‌ندو میوزیك ژه‌ن هه‌رێم سه‌لاح بۆ PUKmedia وتی: وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان، كه‌ وڵات و نیشتمانی ئێمه‌یه‌، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی، ویستمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌یهان به‌م گۆرانیه‌ سۆزی خۆمان بۆ كوردستانه‌ ئه‌زیزه‌كه‌مان ده‌رببڕین و ئه‌م گۆرانیه‌ پێشكه‌شده‌كه‌ین به‌ سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز و برا پێشمه‌گه‌كانمان كه‌ له‌ئێستادا له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا به‌رگری له‌ بست به‌ بستی ئه‌م خاكه‌ ده‌كه‌ن .

وتیشی: گۆرانی (كوردستان) هۆنراوه‌ی شاعیر جه‌بار حه‌بیب-ه‌ و له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر شۆرڤان سدیق كاری كلیپ كردنی بۆ ده‌كرێت و به‌مزوانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی بینه‌ران و هیوادریشم به‌م كاره‌مان بتوانین خزمه‌تێك به‌ هونه‌ری كوردی بكه‌ین .

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket